فەرەنسا سوپاسى سەرۆک بارزانى دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

باڵیۆزى فەرەنسا لە عێراق لە دیدارێکدا سوپاسى سەرۆک مسعود بارزانى دەکات، بۆ ئەو دەستپێشخەرییەی بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق ڕایگەیاندووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (2/شوبات/2022) سەرۆك مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە ئێریك شوڤالییێ باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق كرد.

بارەگاى بارزانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد بۆ ئەو دەستپێشخەرییەی بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق ڕایگەیاندووە و هیوای ئەوەی خواست ببێتە هۆی لابردنی كۆسپ و تەگەرەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق."

سەرۆک بارزانى ڕاگەیاند، "باشترین ڕێگە لەبەردەم لایەنە سیاسییەكان دووركەوتنەوە لە توندوتیژی و پەنابردنە بۆ گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنی سیاسییە."

هەڕەشەكانی ئەم دواییەی تیرۆریستانی داعش تەوەری تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو و باڵیۆزی فەڕەنسا جەختی لە بەردەوامیی هاوكاری و هەماهەنگی هاوپەیمانان لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی كوردستان كردەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین