سەركردەكانى ئيخوان توركيا جێدەهێڵن تورکیە

نوچەنێت:

دواى لێكنزيكبوونەوەى ئەنقەرە و وڵاتانى عەرەبى، كەسايەتييە ديارەكانى ئيخوان توركيا جێێدەهێڵن، چەند كەسايەتييەكيان چوونتە بەريتانيا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (27ى كانوونى دووەمى 2022) ماڵپەڕى (عەرەبيە) بڵاويكردەوە، ئاساييبوونەوەى پەيوەندیى نێوان توركيا و وڵاتانى عەرەبى كەسايەتييە ديارەكانى ئيخوان موسلمينى لە توركيا رووبەڕووى كێشە كردۆتەوە، ترسيان هەيە ئەردۆغان وەك كارتى دانوستاندن لەگەڵ ئەو وڵاتانە بەكار بهێنێت، بۆيە ناچارن توركيا جێبهێڵن.

موعتەز مەتر راگەياندنكارى ئيخوان پێشتر لە ئيستەنبۆڵ نيشتەجێ بووە و  بەرنامەى لە يەكێك لە كەناڵەكانى ئيخوان لە توركياوە پێشكەش دەكرد، ئێستا ئەو راگەياندنكارە توركياى جێهێشتووە و لە لەندەن نيشتەجێيە، لەسەر تۆڕى كۆمەڵايەتى ڤيديۆى بەرنامەكانى بڵاودەكاتەوە.

چاودێرانى سياسى ئاماژە بەوە دەكەن، بەهۆى لێكنزيكبوونەوەى توركيا و وڵاتانى عەرەبى ئيخوان توشى دابەشبوون بووە، بەتايبەت دواى ئەوەى توركيا كەناڵى (وەتەن و موكملين)ى راگرت، ناچارن ئەو وڵاتە جێبهێڵن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین