مه‌سرور بارزانى و پلاسخارت تاوتوێى پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق ده‌كه‌ن کوردستانی

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ جینین پلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق كرد و به‌ یه‌كه‌وه‌ تاوتوێى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراقیان كرد.

ماڵپه‌ڕى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاويكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 20ى كانوونى دووه‌مى 2022 مه‌سرور بارزانى له‌ هه‌ولێر پێشوازى له‌ پلاسخارت كردووه‌ و به‌ یه‌كه‌وه‌، "گفتوگۆیان دەربارەی دوایین پەرەسەندنەکانی عێراق دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و ھەوڵەکانی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق کردووه‌" .

جیا له‌وه‌یش مه‌سرور بارزانى و پلاسخارت خوازیار بوون كه‌ حكومه‌تى نوێى عێراق، "حکومەتێک بێت بە بێ جیاوازی، خزمەتی هەموو پێکهاتە و هاووڵاتییانی عێراق بکات و ئاسایش و سەقامگیریی دابین بکا و کێشەکانی نێوان، ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالیش لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکات" .

هه‌ر چه‌نده‌ له‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تى نوێى عێراق به‌هۆى ناكۆكییه‌كانى شیعه‌وه‌ پێكنه‌هێنراوه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین