عامرى: له‌ هه‌رێمى كوردستان باسى هیچ كاندیدێكمان نه‌كردووه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

نووسینگه‌ى هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ره‌تیده‌كاته‌وه‌، عامرى له‌ سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌ولێر تاوتوێى ناوى هیچ كاندیدێكى بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى نوێ كردبێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 19ى كانوونى دووه‌مى 2022 نووسینگه‌ى هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌ راگه‌یێندراوێكدا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ عامرى له‌ سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌ولێر باسى كاندیدانى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى نوێى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان كردبێت.
 
له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌ هاتووه‌، "ئه‌و زانیارییانه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ندێك میدیا و كه‌سایه‌تى سیاسى باس ده‌كرێن، له‌میانه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى عامرى بۆ هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و گفتوگۆیانه‌ى كه‌ له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى و سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌نجام دراون سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تى مشتومڕكردن له‌ پێكهێنانى حكومه‌ت باسى هیچ كاندید و كه‌سایه‌تییه‌كى سیاسى بۆ پۆستى سه‌رۆكى حكومه‌ت نەکراوە".

راگه‌یێندراوه‌كه‌ ده‌ڵێ، "هه‌ر شتێك له‌م باره‌یه‌وه‌ بگوترێت درۆیه‌كى په‌تییه‌ و ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ى هه‌وڵدان بۆ تێكه‌ڵكردنى دۆسیه‌كان و گومڕاكردنى راى گشتى".  

رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو هادى عامرى سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێم كۆبووه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین