سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر ئیمارات ده‌كات کوردستانی

نوچه‌نێت

نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ تویتێكدا سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر ئه‌بوزه‌بى كرد و به‌ هۆكارێكى ترسناكى زانى بۆ سه‌ر سه‌قامگیرى ناوچه‌كه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 17ى كانوونى دووه‌مى 2022 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ تویتێكدا سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر ئه‌بوزه‌بى كرد كه‌ كرایه‌ سه‌ر چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كى مه‌ده‌نى.

له‌ تویته‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێ، "سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه‌ تیرۆریستییه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌مڕۆ چه‌ند شوێنێكى مه‌ده‌نى له‌ ئه‌بوزه‌بى له‌ ده‌وڵه‌تى ئیماراتى عه‌ره‌بى به‌ ئامانج گرت. ئه‌م دوژمنكارییه‌ تیرۆریستییه‌ به‌ پێشێلكارییه‌كى زه‌قى یاساى نێوده‌وڵه‌تى داده‌نرێت و هه‌روه‌ها هه‌ڵكشانێكى ترسناكه‌ كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاسایش و سه‌قامیگرى ناوچه‌كه‌ ده‌كات. سه‌ره‌خۆشى له‌ كه‌سوكارى قوربانییه‌كان ده‌كه‌ین و هیواى زوو چاكبوونه‌وه‌یش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین".

ئه‌مڕۆ هێرشكرایه‌ سه‌ر چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كى مه‌ده‌نى له‌ ئیمارات سێ كه‌س كوژران و شه‌ش كه‌سیش بریندار بوون، ئیمارات میلیشیاى حووسییه‌كانى به‌ ئه‌نجامدانى هێرشه‌كه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین