ئه‌ردۆغان داوا ده‌كات لە یه‌كێتی ئه‌وروپا دەکات ڕەچاوى پێگه‌ی توركیا بکەن تورکیە

نوچەنێت:

دوای ئاڵۆزییه‌كانی كۆتایی ساڵی رابردوو، سه‌رۆكی توركیا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا كۆبۆوه‌ داوای لێكردن، "پێویسته‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا په‌ره‌ به‌ یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا بدات."

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (13ی كانوونی دووه‌می 2022) ماڵپه‌ڕی (ئه‌نادۆڵ) بڵاویكرده‌وه‌، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌گه‌ڵ باڵیۆزی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كۆبۆوه‌، له‌و كۆبوونه‌وه ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، "پێویسته‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ گرنگی پێگه‌ی توركیا تێ بگات، هیوادارم ساڵی (2022) ببێته‌ مایه‌ی ده‌ربازبوونی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ كورتبینی ستراتیژی به‌رانبه‌ر پێگه‌ی جوگرافی وڵاته‌كه‌مان، په‌ره‌ی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌مان بده‌ن."

له‌به‌شێكی تری قسه‌كانى ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، "هه‌ر كه‌سێک بابه‌تیانه‌ سه‌یری هه‌وڵه‌كانمان بكات، دان به‌وه‌ داده‌نێت، كه‌ توركیا وڵاتێكی سه‌ره‌كییه‌ بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی رووبه‌ڕووی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌بێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌كانی ئێمه‌ نه‌بێت قه‌یرانی كۆچبه‌ران زیاد ده‌كات و زیانی گیانی زۆرتر ده‌بێت و ئاژاوه‌ له‌ ناوچه‌کە زیاتر بڵاو ده‌بێته‌وه‌."

ده‌رباره‌ی دۆخی قوبڕسیش ئه‌ردۆغان گوتی، "یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌بێ به‌رچاوڕونی به‌ ناوی قوبرسی رۆمی قسه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش خۆ دزینه‌وه‌یه‌‌ له‌ مافه‌كانی قوبڕسی توركی كه‌ به‌شێكی دانه‌بڕاوه‌ له‌ مافه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین