ئەنجوومەنى وەزیران: گشت یەکە سەربازییەکان لە چوارچێوەى وەزارەتى پێشمەرگە ڕێکبخرێنەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (12/کانوونى دووەم/2022)، کۆبوونەوەى هەفتانەى ئەنجوومەنى وەزیران، بە ئامادەبوونى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆک وەزیران ئەنجامدا.
حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا " وەزیری تەندروستی و ناوخۆ باسیان لە ئامادەکارییەکانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کرد دەربارەی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەتایبەتی دوای دەرکەوتنی چەند کەیسێکی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن لە دهۆک. ئەنجومەنی وەزیران بڕیارەکانی دوا کۆبونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی کۆرۆنای پەسەند کرد و جەختیش لەسەر برەودان بە هەڵمەتەکانی وەرگرتنی ڤاکسین لە وادەی دەستنیشانکراو و بایەخی بەستنی ماسک لە لایەن هاووڵاتییانەوە کردەوە."
بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى حکوومەتى هەرێم، سەرۆک وەزیران داواى لە وەزارەکان کرد پەلە بکەن لە جێبەجێکردنی گشتاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ "ئامادەکردنی میزانی پێداچوونەوەی سەرتاسەریی گشت یەکە ژمێریاریەکانی حکومەتی هەرێم بۆ ساڵی 2021 لە ماوەیەکی دیاریکراودا تا بخرێتە بەردەم تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی بە جۆرێک شەفافانە داهات و خەرجییەکانی هەرێمی کوردستانی لەخۆگرتبێت."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment