هێزەکانى پێشمەرگە ژمارەیەک حەشارگەی تیرۆریستانی داعش دەسوتێنێت کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پێشمەرگە سوتاندن و لە ناوبردنى ژمارەیەک حەشارگەى تیرۆرستانى داعش لە سنوورى میحوەرى دووى قەرەتەپە ڕاگەیاند و دەشڵێت، ئۆپراسیۆنەکە بە هاوبەشى لە نێوان سوپاى هێزەکانى پێشمەرگە و سوپاى عێراق ئەنجام دراوە.

ئێوارەى ئەمڕۆى هەینى (31)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، "لەسنووری گەرمیان، لیواى۱۷ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، بەهاوبەشی یەکە سەربازیەکان لە سنوری میحوەری دووی قەرەتەپە و ئاسایشی گەرمیان و کفری، لیوای ۱٤٤ی پێشمەرگە، تیمەکانی هەندەسەی پشتیوانی دوو، هاوشان لەدیوی سوپای عیراقیدا، لیوای ٥۲ و لیوای سێی پەربەرچدانەوەی خێرا ( تدخل السریع) ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش و بەرهەمداریان ئەنجامدا."

وەزارەتى پێشمەرگە دەڵێت، ئۆپراسیۆنەکە لە پشکنین و گەڕانە بەردەوامەکانی هێزەکانی پێشمەرگەوە دێت بەدوای تیرۆریستان و پاشماوەکانی چەک و تەقەمەنی و مین و بۆمبە چێندراوەکانی داعش.

ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکەى هێزەکانى پێشمەرگە و سوپاى عێراق لە گوندى موئەدە و چیاى غەررەو و قۆرى چاى بەرەو "پەلکانەی خواروو، پەلکانەی سالم، پەلکانەی سەرچنار و لەمیحوەری دووەمیش بەسەر چیای غەڕڕەدا لە گوندەکانی غەڕە و قۆری چای توانیان دەست بگرن بەسەر ژمارەیەک مۆڵگەو حەشارگەی مانەوەو چەک و تەقەمەنی داعش."

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا جەخت لە گەڕان و پشکنین بە دواى تیرۆریستانى داعش دەکرێتەوە "تا پاککردنەوەی تەواوەتی ئەو ناوچانە ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوامی هەبێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین