وەزارەتى پێشمەرگە: بەردەوام دەبین لە ڕاوەدوونانى تیرۆریستانى داعش کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پێشمەرگە سەبارەت بە جموجۆڵى چەکدارانى داعش ڕایدەگەیێنێت، هێزی پێشمەرگە لەڕاوەدوونانیان بەردەوام دەبێ، بەوردی چاودێریان دەکەین و وەڵاممان بۆ هەر جوڵەیەکی تیرۆستانەیان دەبێت.

وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیرى پێشمەگە لەگەڵ شاندێکى سەربازیى لە میانى بەسەرکردنەوەى میحوەری (۱ی گەمەسێر)و (٢ی قەرەتەپە ـ حەمرین)یان لەسنوری گەرمیان بەڵێنى چارەسەریى و دابینکردنى پێداویستییەکانى هێزەکانى پێشمەرگە درا.

وەزارەتى پێشمەرگە لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەى هاتووە، دوای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی پێشمەرگەو سوپای عیراق، جموجۆڵی تیرۆریستان لەو ناوچانە کەمبۆتەوە، بەڵام هێشتا پێویست دەکات پەیوەندی و هەماهەنگییەکانمان لەگەڵ سوپای عیراق بگەیێندرێتە ئاستێکی باڵاتر.

وەزیرى پێشمەرگە لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانى ئەو میحوەرانە گووتیشى، پێیوستە بەردەوام بن لەسەر پەروەردەی زیاتری هزری و جەستەیی لەرووی تەکنیکی نوێی جەنگی و بەرزکردنەوەی توانستی سەربازی و گەشەکردنی ئاستی هۆشیاری و رۆشنبیری گشتی، بۆ ئەمەش فەرمانیدا کە زیاتر پابەندی دیسپلینە سەربازییەکان بن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین