تورركیا هەناردەی ساڵانه‌ی گه‌یشته‌ (221) ملیار دۆلار تورکیە

نوچەنێت:

 سەرۆك كۆماری تورکیا له‌ وتاری  ڕێورەسمى خه‌ڵاته‌ زانستییه‌كانی ئه‌كادیمیای توركیا رایگه‌یاند، "کۆتایی مانگی رابردوو، هەنارده‌ی ساڵانەمان گەیاندە (221) ملیار دۆلار هه‌وڵده‌ده‌ین بگه‌ینه‌ رێزی یه‌كه‌می (10) وڵاتە پیشه‌سازییه‌كه‌ی جیهان."

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ (28)ی كانوونی یه‌كه‌می (2021) ماڵپه‌ڕی (ئه‌نادۆڵ) بڵاویكرده‌وه‌، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، " تا کۆتایی مانگی رابردوو هەناردەی ساڵانەمان گەیاندە (221) ملیار دۆلار، ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئێمه‌ بەرهەمهێنانە، بۆیه‌ روومان كردۆته‌ ئه‌و بواره‌، له‌سه‌ر ئه‌و ئاڕاسته‌ی گرتوومانه‌ته‌به‌ریش بەردەوام دەبین، بۆ ئەوەی له‌ ماوه‌یه‌كی نزیك ببینە وڵاتێکی پێشەنگ لە سەرجەم سێكته‌ره‌كانی پیشەسازی، ئامانجمی سه‌ره‌كیمان ئەوەیە وڵاتەکەمان بگاته‌ ریزبەندی یەکەمی (10) وڵاته‌ ئابووریه‌كه‌ی جیهان، زۆریش لەو ئامانجە نزیك بووینه‌وه‌."

له‌به‌شێكی تری قسه‌كانی ئه‌ردۆغان باسی له‌ بایه‌خی زانست كردوو و رایگه‌یاند،" زانست بڕبڕەی پشتی داهێنان و تەکنەلۆجیایە، زامنی سەربەخۆیی سیاسیی توركیایه‌، بۆیه‌ ئەرکی سەر شانی هەموومانە پشتیوانی زانایانی وڵاتەکەمان بکەین، هەربۆیە بەناوی پ.د. فوئاد سەزگین کە ژیانی بۆ خزمەتی زانست تەرخان کرد، پڕۆگرامێکی نوێی زەمالەی خوێندن دەست پێ دەکەین، پێویستە زانست بکەینە ئه‌ركی هەموو خەڵکەکەمان کە لە قۆناغی دایەنگەوە دەست پێ دەکات، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو ئاینده‌یه‌كی گه‌شتی هاووڵاتیانمانه‌."



 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین