وەزارەتى پێشمەرگە ئامارى کردە تیرۆریستییەکانى داعش لە ناوچە کوردستانییەکان ئاشکرا دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەت پێشمەرگە ئامارى پەلامار و کارە تیرۆریستییەکانى چەکدارانى داعش لە ماوەى یەک ساڵى ڕابردوو بڵاودەکاتە و دەشڵێت، هۆکارى سەرەکى بە هۆى بۆشایى ئەمنى بووە لە ناوچە کوردستانییەکان.

لەسەرەتاى مانگى تشرینى دووەم، تیرۆریستانى داعش لە ناوچە کوردستانییەکان چەندجاریک هێرشیان کردە سەر هێزەکانى پێشمەرگە.

بە پێى ئامارێکى وەزارەتى پێشمەرگە، کە بە رووداوى داوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو (31-12-2021)، تیرۆریستانى داعش (229) کردەی تیرۆریستییان لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە، لە ئەنجامدا (356) شەهید، (480) بریندار و (33) رفێندراو هەبوون.

بەرپرسانى سەربازیى لە وەزارەتى پێشمەرگە، زیادبوونى چالاکییەکانى چەکدارانى داعش لەم ساڵدا، دەگەڕێننەوە بۆ ئەەو بۆشاییە ئەمنییەى لە نێوان هێزەکانى پێشمەرگە و سوپاى عێراق هەیە لە سنوورى ناوچە کوردستانییەکان.

جێگەى ئاماژەپێدانە، دواى زیادبوونى پەلامارى تیرۆریستانى داعش لە ناوچە کوردستانییەکان، وەزارەتى پێشمەرگە و وەزارەتى بەرگرى عێراق ڕێکەوتن لەسەر دروستکردنى دوو لیواى هاوبەش و بڵاوپێکردنیان لەو ناوچانەى بۆشایى ئەمنى هەیە، کە وا بڕیارە لە ساڵى نوێیدا ئەم هێزانە دەست بەکار بن.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین