ئەردۆغان: یەدەگی دراوی بانکی ناوەندی تورکیا بۆ‌ (115) ملیار دۆلار بەرزبۆتەوە‌ تورکیە

نوچەنێت:

سەرکۆماری تورکیا رایگه‌یاند" ساڵی رابردوو به‌هۆی په‌تای كۆڕۆنا دراوی یه‌ده‌گه‌مان زۆر دابه‌زی، به‌ڵام لە ئێستادا زیاتر له‌ (115) ملیار دۆلاری یه‌ده‌گه‌مان هه‌یه‌".

ئه‌مرۆ هه‌ینی (24)ی كانوونی یه‌كه‌می (2021) ماڵپه‌ڕی (ئه‌نادۆڵ) بڵاویكرده‌وه‌، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگه‌یاند، "له‌ئێستادا یەدەگەکانی دراوی بانکی ناوەندی تورکیا لە سەرووى (115)ملیار دۆلاره، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین ئه‌و رێژه‌یه‌ زیاتر به‌رز بكه‌ینه‌وه‌".

له‌ به‌شێكی تری قه‌سه‌كانی سه‌رۆكی توركیا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌، " تورکیا لە قۆناغی دەسەڵاتی ئاکپارتیدا بەشێوەیەکی بەردەوام گەشەی کردووە، لێره‌ دەمەوێت ئەوەتان وەبیربهێنمەوە کە لە ئایاری (2013) دا رێژەی سوومان بۆ (4.5 %) کەم کردەوە، لەو کاتەدا رێژەی هەڵئاوسان بووە‌ (6.51%)،  ئاشکراشە دوای ئەوە رووداوەکانی پارکی گێزی روویاندا، چونکە ئەو کەسانەی ئەم سەرکەوتنەی ئێمەیان هه‌زم نەدەکرا، ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجام دا، بەڵام هەوڵەکەیان بێئاکام بوو".

سه‌رباره‌ت به‌ رابردووی توركیاش گوتی، "کاتێک هاتینە سەر دەسەڵات، تورکیا (23) ملیار (55) ملیۆن دۆلار قه‌رزاری  سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بوو، به‌ڵام لە ئێستادا هیچ قەرزێکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتیمان لەلانەماوە، بەهەمان شێوە هیچ پەیوەندییەکیشمان بەو سندوقەوە نییە، ئه‌وه‌ پارتی گەورەی ئۆپۆزسیۆنه‌ لەگەڵ هەندێک لایەنی دیکەدا به‌ ئاشکرا کۆمەڵێک رێککەوتنی ژێربەژێریان لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هەیە، ناوبەناو پێشنیازی دووبارە کارکردنەوەمان لەگەڵ ئەم سندوقە بۆ دەکەن".

سه‌باره‌ت به‌ یه‌ده‌گی بانكی ناوه‌ندی ئه‌ردۆغان ئاشكرایكرد، "لە نیسانی (2013) یه‌ده‌گی دراوی بانكیمان گەیشتە (135) ملیار و (243) ملیۆن دۆلار، بەڵام دواتر رووی لە کەمی کرده‌وه‌، لە مانگی ئەیلوولی ساڵی رابردوو كه‌مترین دراوی یه‌ده‌گمان هه‌بوو، كه‌ بڕه‌كه‌ی (83) ملیار و (517) ملیۆن دۆلار بوو، به‌ڵام لە ئێستادا زیاتر له‌ (115) ملیار دۆلاری یه‌ده‌گه‌مان هه‌یه‌".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین