ئه‌ردۆغان:  په‌یوه‌ندی بازرگانی و گه‌شتوگوزارمان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌رده‌وامه‌ تورکیە

نوچەنێت:

سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، "به‌ ئامانجی كاركردن بۆ به‌هێزكردنی ئاشتی و سه‌قامگیری به‌ پێویستی ده‌زانم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ده‌ست به‌ گفتوگۆكان بكه‌ینه‌وه."

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (23) كانوونی یه‌كه‌می (2021) ماڵپه‌ڕی (عه‌ره‌بی 21) بڵاویكرده‌وه‌، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ  پێكهاته‌ی جوو له‌ توركیا، رایگه‌یاند، "له‌ پێناو سه‌قامگیری و به‌هێزكردنی ئاشتی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌پێویستی ده‌زانم له‌گه‌ڵ نه‌فتالی بنێت سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل و ئیسحاق هێرزۆغی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ست به‌گفتوگۆ بكه‌ین."‌

له‌ به‌شێكی تری قسه‌كانی ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، "هه‌رچه‌نده‌ سه‌باره‌ت به‌ دۆزی فه‌ڵه‌ستین له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بۆچوونمان جیاوازه‌، به‌ڵام په‌یوه‌ندی ئابووری و گه‌شتوگوزاری نێوانمان ئاساییه‌."

ده‌رباره‌ی هۆشدارییه‌كانیشی بۆ ئیسرائیل سه‌رۆكی توركیا روونیكرده‌وه‌، "ئه‌و هۆشدارییه‌ له‌پێناو سه‌قامگیری و ئاشتی درێژخایه‌نه‌ بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌تایبه‌ت چاره‌سه‌كردنی پرسی قودس ته‌نیا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان نییه‌، به‌ڵكو له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خودی ئیسرائیلیشه، چونكه‌ نامانه‌وێت ئه‌و ناوچه‌ دێرینه‌ ئاڵۆزبێت، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت كۆمه‌ڵگه‌كان به‌ ئاشتی له‌و ناوچه‌یه‌ بژین."

ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی ئیسرائیلیش جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌، "هه‌ڵوێستی راستگۆیانه‌ به‌ كرده‌وه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی ئاسایكردنه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌بێت، ئێمه‌ ئاماده‌ین هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵیان بكه‌ین، له‌ هه‌مانكاتیش پاراستنی په‌یوه‌ندیی و گفتوگۆی نێوانمان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولامانه‌."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین