به‌رپرسێكى پارتى : حه‌شد ئابڵۆقه‌ى مه‌خموورى داوه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

به‌رپرسى لقى پارتى له‌ مه‌خموور ئاشكراى ده‌كات، چه‌كدارانى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى له‌ مه‌خموور هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك كورد نیگه‌ران بكه‌ن، بۆیه‌ ئابڵۆقه‌یان خستووه‌ته‌سه‌ر خه‌ڵكى مه‌خموور و رێگه‌ناده‌ن سه‌وزه‌ و میوه‌یان له‌ هه‌ولێره‌وه‌ بۆ بچێت.

كرمانج عه‌بدوڵا لقى 23ى مه‌خموورى پارتى له‌ لێدوانێكى كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 21ى شوبات له‌ رۆژنامه‌ى "شه‌رق ئه‌وسه‌ت" بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، باس له‌وه‌ ده‌كات چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى رێگه‌ناده‌ن دانیشتووانى مه‌خموور  له‌ هه‌ولێره‌وه‌ میوه‌ و سه‌وزه‌یان بۆ بچێت و هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك كورد له ‌شارۆچكه‌كه‌ نیگه‌ران بكه‌ن.

كرمانج باس له‌وه‌ ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌یه‌ قسه‌یان له‌گه‌ڵ پارێزگارى مووسڵ و جێگره‌كه‌ى كردووه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ى پارتى ده‌ڵێ ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه‌ كێشه‌كه‌ زۆر به‌ زه‌قى ده‌ستى پێكردووه‌، له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنى ده‌سته‌یه‌ك له‌ عێراق به‌ناوى "ده‌سته‌ى بازگه‌كان" كێشه‌كه‌ له‌و كاته‌وه‌ سه‌رى هه‌ڵداوه‌ و ده‌شڵێ، "ئه‌و هێزانه‌ به‌ نایاسایى له‌ مه‌خموورن و ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هه‌وڵیان داوه‌ باره‌گاى حزبه‌كان له‌ مه‌خموور دابخه‌ن، به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌یانه‌وێ كورد نیگه‌ران بكه‌ن و مه‌خموور بكه‌نه‌ به‌ سه‌ربازگه‌".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین