ئەندامێکى ئەنجوومەنى پارێزگاى هەولێر: قەیرانى غاز تەنها دەنگۆیە
لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت
ئەمڕۆ دووشەممە (13)ى کانوونی یەکەمی (2021) عیماد رەفعەت ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە نوچەنێت راگەیاند، "هۆکاری گرانبوونی غاز تەنیا دەنگۆیە، خەڵکی ئێستا پەیوەستە بە سۆشیال میدیاوە، خەڵکى ئێمە خۆی ئەم قەیرانەی دروست کردووە پێنج شەش غاز بەیەکجار پڕ دەکات، لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان زۆربەی گەرم کەرەوەکان بە غازە ئەوەش کاریگەری دروست کردووە کە خەڵک لە جیاتی ئەوەی پانزە رۆژ جارێک یاخود بیست رۆژ جارێک غاز بکرێت هەفتەی دووجار یاخود سێ جار دەیکرێت".
لەسەر گرانکردنى نرخى غاز لە لایەن هەندێ خاوەن کارگەکانى غاز، عیماد ڕەفعەت گووتیشى، "ئێمە وەکو ئەنجوومەنى پارێزگاى هەولێر بەدواداچوونمان کردووە، هەموو کارگەکان کاردەکەن، هیچ کێشەو گیروگرفتێکیان نییە، تاکە کێشە ئەوەیە خواست لەسەر غاز زۆر بووە، بەهۆی کەمی کارەبا و گرانی لە نرخی نەوتدا زۆرتر بەکار دەهێندرێت لەلایەن هاووڵاتییەوە، داواشمان لە کەناڵەکانی راگەیاندن کردووە کە داوا لە هاووڵاتیان بکرێت بڕوا بە هیچ دەنگۆیەک نەکەن، هیچ قەیرانێکی غاز بوونی نییە".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment