ئاسایشى سلێمانى چەند گرووپێکى سەر بەداعش دەستگیر دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

ئاسایشى سلێمانى لەسەر دەستگیرکردنى چەندین کەس لە پارێزى سلێمانى ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، "پاش دەست خستنی بەڵگەی تەواو لەسەریان کە مەرامیان بوو کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن و ئاسایشی ھەرێم تێکبدەن."

ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە نۆى کانوونى یەکەمى (2021)، ئاسایشى سلێمانى ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و ئاشکراى دەکات، "رۆژی چوارشەمە ٨ ی ١٢ ی ٢٠٢١ ژمارەیەک لە ئەندامانی تاقم و گروپی نەستووی تیرۆریستانی داعش لە شاری هەڵەبجە ، قەزای سەیدسادق و شارۆچکەکانی خورماڵ ، سیروان و چەند گوندێکی شارەزوور دەستگیرکران و دەست بەسەر ژمارەیەک لە چەک و تەقەمەنیشدا گیرا کە پیلانیان دانابوو تا لە کردەوە تیرۆریستییەکانیاندا بەکاری بهێنن."

 

دەقی راگەیێندراوەکەى ئاسایشی سلێمانى:

لەئەنجامی چاودێری و کۆکردنەوەی زانیاری وورد لەسەر گروپێکی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای هەڵەبجە ، پاش دەست خستنی بەڵگەی تەواو لەسەریان کە مەرامیان بوو لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن و ئاسایشی ھەرێم تێکبدەن .

پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی وە لە ژێر چاودێری و ڕێنمایی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم ، بەڕێوەبەری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی بەهاوکاری هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ، لەھەڵمەتێکی بەرفراوان و چەند ئۆپەراسیۆنێکی جیاجیای سەرکەوتوودا رۆژی چوارشەمە ٨ ی ١٢ ی ٢٠٢١ ژمارەیەک لە ئەندامانی تاقم و گروپی نەنستووی تیرۆریستانی داعش لە شاری هەڵەبجە ، قەزای سەیدسادق و شارۆچکەکانی خورماڵ ، سیروان و چەند گوندێکی شارەزوور دەستگیرکران و دەست بەسەر ژمارەیەک لە چەک و تەقەمەنیشدا گیرا کە پیلانیان دانابوو تا لە کردەوە تیرۆریستییەکانیاندا بەکاری بهێنن .

لێرەوە بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی رووندەکەینەوە لەبەر سەلامەتی لێکۆڵینەوەکان و پاراستنی دۆسیەکە زانیارییەکانی پەیوەست بەم پیلانەی تیرۆریستان دەھێڵینەوە و لە داھاتوویەکی نزیکدا بە بەڵگەو دۆکۆمێنتی دروست زانیاری زیاتر لەبارەی شکستپێھێنانی تێکدانی ئارامی ھەرێم لەلایەن تیرۆریستانەوە بۆ رایگشتی بڵاودەکەینەوە .

ئاسـایـشـی سلــێمانی-ئـۆپـراسـیــۆن بـۆ ئـاشـتـی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین