گومان لە هەوڵى تیرۆركردنى ئەردۆغان دەكرێ تورکیە

نوچەنێت:

چالاكوانانى توركیا گومان لە هەوڵى تیرۆركردنى سەرۆكى وڵاتەكەیان دەكەن، بە سیناریۆێكى دووبارەى دەزانن.

ئەمڕۆ یەكشەممە پێنجى كانوونى یەکەمى (2021) ماڵپەڕى (زەمانى توركى) بڵاویكردەوە، چالاكوانانى توركیا گومانیان لە راستى دانانەوەى بۆمبەكەى دوێنێ هەیە كە بۆ سەرۆك كۆمارى توركیا دانرابوو، بە سیناریۆیەكى دووبارەى دەزانن.

چالاكوانەكان ئەو هەواڵە بە سیناریۆى بەر لە هەڵبژاردنەكانى توركیا دەزانن، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەکان بە شانۆگەرى ناودەبەن، چالاكوانێك بە ناوى محەمەد لە تۆڕى كۆمەڵایەتى بڵاویكردۆتەوە، هۆكارى ئەو جۆرە هەواڵە نزیكبوونەوەى هەڵبژاردنەكانى ساڵى (2023)ـە.

لاپەڕەى دیمرجانى توركى لەسەر تۆڕى كۆمەڵایەتى تویتەر بڵاویكردۆتەوە، "ئەوە هەمان سیناریۆى رابردووە، هەوڵێكە بۆ ناشیركردنى هێزە ئۆپۆزسیۆنەكان"

بەگوێرەى بۆچوونى چالاكوانەكان ئەو كارە بۆ راكێشانى سەرنجى ڕاى گشتى توركیا كراوە، بەو ئامانجى سۆزى جەماوەرى بۆ خۆى راكێشێت، ئەو كارانەى سەرۆكى توركیا بە سیناریۆى دووبارە كردنەوەى كودەتاكەى تەمووزى (2016) نادەبەن.

شەوى رابردوو راگەیاندەكانى توركیا بڵاویان كردەوە، له‌ كاتی وتاردانى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا  له‌ ریه‌تی سیرت باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌، بۆمبێكی چێندراو له‌ ژێر یه‌كێك له‌ ئوتومبێله‌كانی پاسه‌وانی دۆزرایه‌وه‌، ڕاستەوخۆ دواى دۆزینەوە پووچه‌ڵیان كردووه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین