حکوومەتى هەرێم بڕیاریدا دەرماڵە بۆ خوێندکاران خەرج بکرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، حکوومەتى هەرێمى کوردستان بریاریدا بودجەیەکى تایبەت تەرخان بکات بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا بۆ چارەسەرکردنى کێشەى دەرماڵەى خوێندکاران.

ئەمڕۆ چوارشەممە (24)ى تشرینى دووەم (2021)، عەبدوسەلام دۆلەمەرى، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستان لە لاپەڕەى خۆیدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک ڕاگەیاند، "لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، بودجەیەکى تایبەت بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا تەرخان کرا."

ئەو ئەندام پەرلەمانى کوردستان روونیشدەکاتەوە، ئامانج لەو بڕیارە "چارەسەرکردنی گرفتی بەشە ناوخۆییەکان و دابین کردنی خزمەتگوزارییەکان و ھاوکاری کردنی قوتابیان و خوێندکارانی کەم دەرامەتە ."

جێگەى ئاماژەپێدانە ماوەى چوار ڕۆژە لە هەرێمى کوردستان خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان دەستیان بە خۆپیشاندانکردووە، بە هۆى بڕینى دەرماڵەکانیان، کە مانگانە لەلەلایەن زانکۆ پێیان دەدرا.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین