سەرۆک نێچیرڤان بارزانى ڕۆڵى هۆڵەندا لە پشتگیرکردنى هەرێمى کوردستان بەرز دەنرخێنێت
نوچەنێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (22)ى تشرینى دووەم (2021)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى له میشێل ڕێنته‌نار باڵیۆزى هۆڵه‌ندا له عیراق كرد.
لە ڕاگەیێندراوێکى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان داهاتووە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و میشێل ڕێنته‌نار "بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا، ڕۆڵى هێزه هۆڵه‌ندییه‌كان له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعشدا و هاریكاریى هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بۆ چاكسازى و ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه، تاوتوێ كران."
سەبارەت بە ئەنجامەکانى هەڵبژاردنى عیراق و ئەو کێشانەى هاتۆتە پێش، هەردوولا هاوڕابوون كە دەبێ بەپێى "ڕێكاره یاسایى و ده‌ستوورییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و دواى په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامه‌كان ده‌ست به گفتوگۆ بۆ دامه‌زراندنى حكوومه‌تى داهاتووى عیراق بكرێت."
هاوکات جه‌ختیش له "بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هۆڵه‌ندا كرایه‌وه به‌تایبه‌تیش له بوارى كشتو‌كاڵى و وه‌به‌رهێنان و كه‌رتى تایبه‌ت و هه‌هامه‌نگیى زانكۆیى و ئه‌كادیمیدا."
هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاسى هاریكارى و پشتگیریى هۆڵه‌نداى بۆ هه‌رێمى كوردستان و عیراق له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعشدا كرد و ڕۆڵى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانى هۆڵه‌نداى به‌رز نرخاند بۆ ئه‌و یارمه‌تییه‌ى پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى ده‌كه‌ن بۆ چاكسازى و ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment