ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی: دوو کاندیدە دەرچووەکەمان لەسەر حسابی هیچ حیزبێک نییە کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت:

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی بە نوچەنێتی راگەیاند، دەرچوونی هەرێم کەماڵ ئاغا، برۆنزا زیاد کاندیدانی یەکێتی لە ئەنجامی هەژمارکردنەوەى دەنگیەکان بووە، نەوەك لەسەر حیسابى حیزبەکانی تر.

ئەمرۆ یەکشەممە (21)ی تشرینی دووەم (2021)، ماڵپەری ئیلاف بڵاوکردۆتەوە هەندێ بەڵگەی دەست کەوتووە هةشت كانديدى تر بۆ پەرلەمانى عێراق دەردەچن لەسەر حسابی کاندیدانی تری براوە.

لە دواى هەژمارکردنەوەى دەنگەکان چەند کاندیدێک دەچوون، لەوانە هەرێـم کەماڵ ئاغا لە هەولێر لەسەر هەوپەیمانی کوردستان دەرچووە لەبەرامبەردا لەیلا ئەکرەم کاندیدی پارتی دەرنەچووە، هەروەها برۆنزا زیاد کاندیدی هاوپەیمانی لەسەر حسابی کاندیدێکی پارتی بەناوی عەبدولسەلام شەعبان دەرچوو. 

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی لە لێدوانێکی بۆ نوچەنێت، ڕەتیکردەوە کاندیدەکانیان  لەسەر حسابی کاندیدانى پارتی یان هەر حیزبێکی تر دەرچوو بن، بەڵکو وەک خۆى دەڵێت، "دەرچوونی ئەو دوو کاندیدە بەهۆی هەژمارکردنی دەستی بووە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین