پەرلەمانى کوردستان گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاساى چەک دەکات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (21)ى تشرینى دووەم (2021)، ڕێواز فایەق، سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان، هەروەک لە ڕاگەیێندراوى پەرلەمانى کوردستاندا داهاتووە، داوا دەکات بۆ دانیشتنى ڕۆژى سێشەممەى داهاتوو، سەرجەم ئەندامانى پەرلەمانى کوردستان ئامادە بن.
پەرلەمانى کوردستان لە دانیشتنەکەیدا خوێندنەوەى یەکەم بۆ هەریەک لە، " پێشنیازەیاسای (بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە خێزان و ئافرەت لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، پێشنیازەیاسای (هەمواری یاسای سەلماندن" دەکات.
ڕاگەیێندراوەکەى پەرلەمانى کوردستان دەشڵێت، لە دانیشتنى (23)ى تشرینى دووەم خوێنەوەى یەکەم بۆ "پرۆژەیاسای چەك لە هەرێمی كوردستان-عێراق" دەکرێت.
دەقى بەرنامەی کاری دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان:
یهكهم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پێشنیاز و پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە، پشت بەستن بە حوكمی بڕگەی (دووەم و پێنجەم)ی ماددەی (78) و ماددەی (79) و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (83) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان:
١ . پێشنیازەیاسای (بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە خێزان و ئافرەت لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
٢ . پێشنیازەیاسای (هەمواری یاسای سەلماندن ژمارە ١٠٧ی ساڵی 1979و هەموارەكانی لە هەرێمی كوردستان)
٣ . پرۆژەیاسای چەك لە هەرێمی كوردستان-عێراق.
دووەم: دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای (هەمواری یاسای بزربووەكان لە هەڵمەتەكانی لەناوبردنی بەكۆمەڵی گەلی كوردستانی عێراق، ژمارە (3)ی ساڵی 1999) بهپێی حوكمی ماددهكانی (90، 91، 93، 96، 97) له پهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان.
سێیەم: خوێندنهوهی دووهم بۆ پڕۆژەیاسای (كۆمپانیا ئەمنییە تایبەتەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق) بهپێی حوكمی ماددهكانی (87، 88، 89) له پهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment