شاندێکى سەربازیى توركيا و ئەمەريكا لە واشنتن کۆبوونەوە تورکیە

نوچەنێت:

وەزارەتى بەرگرى توركیا رایگەیاند، "كۆبوونەوەى شاندى سەربازیى توركیا و ئەمەریكا لەسەر پەیوەندیى دوولایەنە و پرسەكانى ناوچەكە ئەرێنى بوو".

ئەمڕۆ چوارشەممە (17ى تشرینى دووەمى 2021) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵى) توركى بڵاویكردەوە، وەزارەتى بەرگرى توركیا راگەیاندراوێكى لەسەر ناوەڕۆكى كۆبوونەوەى شاندى بەرگرى هەردوو وڵات لە واشنتن بڵاوكردەوە، لەو راگەیێندراوەدا ئاماژە بەوە دەكات، كۆبوونەوەكەمان لەسەر پرسە ناوچەیى و پەیوەندیى سەربازیى دوولایەنە بە ئەرێنى  بووە".

لە مانگى رابردوو هەردوولا لەسەر ناكۆییە سەربازییەكانى نێوانیان لە ئەنقەرە كۆبوونەوە، بەڵام سەبارەت بە كۆبوونەوەكان تا ئێستا هیچ لایەك ناوەڕۆكى كۆبوونەوەكەیان ئاشكرا نەكردووە، تەنيا بە ئەرێنى ناوى دەبەن.

لەدواى كۆبوونەوەى جۆبايدن و ئەردۆغان لە رۆما، بڕياردرا وەزارەتى بەرگرى هەردوو وڵات لە رێگەى زنجیرەیەك كۆبوونەوە، دۆسیەكانى فڕۆكەى (ئێف 16) و (ئێف 35) و سیستەمى بەرگرى (ئێس (400 چارەسەر بكەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین