ئاوارەکانی شەڕى داعش لە هەرێمى کوردستان نایانەوێ بگەڕێنەوە کوردستانی

لاڤین عومەر: تایبەت بە نوچەنێت

ئەندامێکى لیژنەى مافى مرۆڤ و کۆچ و کۆچبەران لە ئەنجوومەنى پارێزگاى هەولێر ئاشکراى دەکات، ئاوارەکانى شەڕى داعش لە هەرێمى کوردستان بەشێکى زۆریان نەگەڕاونەتەوە شوێنى پێشووى خۆیان و دەڵێت، "پێویستە حکوومەتى عێراق زەمینەسازى بکات بۆ گەڕانەوەیان، لەو ناوچانەى مەترسى تێیدا نەماوە."

ئەمڕۆ دووشەممە (15)ى تشرینى دووەم (2021)، عیماد ڕەفعەت، ئەندامی لیژنەى مافى مرۆڤ و کۆچ و کۆچبەران لە ئەنجوومەنى پارێزگاى هەولێر بە نوچەنێتى ڕاگەیاند، "ماوەى دوو رۆژە سەردانى کەمپى ئاوارەکانى شەڕى داعش دەکەین لە سنوورى هەولێر، ئەو کەمپانەی کە ئاوارەکانى نەگەراونەتەوە بۆ شوێنەکانیان، لەگەڵ ئەوەى زێدى پێشوویان ئاوەدانکراوەتەوە و داعشی تێدانەماوە و حکومەتی عێراقی تێدایە."

سەبارەت بە ئەنجامى سەردانى لیژنەکەیان بۆ کەمپەکان، عیماد ڕەفعەت ئاماژە بەوەدەکات، "لیژنەیەکەیان پێشنیارى گەڕانەوەى ئاوارەکانیان بۆ حکوومەتى هەرێم کردووە ، بۆ ئەمەیش دەبێت هەرێم و بەغدا ڕێکبکەوتن بکەن لەسەر دانانى میکانیزمێک تا هاوکارى ئاوارەکان بکرێ بۆ گەڕانەوەیان."

ئەو ئەندامە ئەنجوومەنى پارێزگاى هەولێر دەشڵێت، "دەبێ حکومەتی عێراق دەبێت ئاسانکاریان بۆ بکات و لیژنەیەکیان بۆ پێکبهێنێت، بەپێى میکانیزمێک بیانگەڕێنێتەوە، ئەوان خانوویان تێکدراوە یا رووخاوە، بێگومان هەر دەبێت حکومەتی عێراق لەسەر بودجەى خۆى خانووەکانیان بۆ چاک بکاتەوە."

عیماد ڕەفعەت، سەبارەت بە هۆکارى نەگەڕانەوەى بەشێک لە ئاوارەکان گووتیشى، "هەندێ لە ئاوارەکان کار ناکەن و چاویان لەدەستى حکومەت و ڕێکخراوەکانە، هەندێکى تریان لە هەرێمى کوردستان کاریان دۆزیتەوە و نایانەوێ بگەڕێنەوە، کە ئەمەیش بارگرانییەکى زۆرى لەسەر حکووتى هەرێم دروستکردووە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین