ئه‌ردۆغان ئیدانەى هه‌وڵی تیرۆركردنی مسته‌فا كازمی ده‌كات تورکیە

نوچەنێت:

سه‌رۆك كۆماری توركیا په‌یامێك بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌نێرێت و به‌ توندی سه‌ركۆنه‌ی هه‌وڵی تیرۆركردنی ده‌كات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (10ی تشرینی یه‌كه‌می 2021) ماڵپه‌ڕی (ئه‌نادۆڵ) بڵاوكرده‌وه‌، سه‌رۆكایه‌تیی کۆماریى توركیا راگه‌یاند، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، په‌یامێكی بۆ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناردووه‌، له‌ به‌شێكی په‌یامه‌كه‌ی هاتووه‌، "برای به‌رێزم سه‌رۆك وه‌زیران به‌و په‌ڕی نیگه‌رانییه‌وه‌ هه‌واڵی هێرشه‌ تیرۆرستیه‌كه‌م بۆ سه‌ر شوێنی مانه‌وه‌ت پێگه‌یشت، زۆر به‌ توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ ترسنۆكانه‌یه‌ ده‌كه‌م".

له‌ به‌شێكی تری ئه‌و په‌یامه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات،"توركیا ئاماده‌یه‌ دژ به‌ تیرۆر پاڵپشتی به‌رده‌وامی عێراق بكات، له‌ كۆتاییشدا هیوای سه‌لامه‌تی و ته‌ندروست باشی و به‌خته‌وه‌ری بۆ گه‌لی عێراقی دۆست و برام ده‌خوازم".

به‌ره‌ به‌یانی رۆژی پێنجی ئه‌و مانگه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له ‌هه‌وڵێكی تیرۆكردن ده‌ربازی بوو، كه‌ له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ كرایه‌ سه‌ری ماڵەکەى و ژماره‌یه‌ك پاسه‌وانی بریندار بوون. 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین