هیچ ئاماژه‌یه‌كى نوێ له‌ دانوستاندنى هه‌ولێر و به‌غدا نییه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

دوو ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق كه‌ یه‌كێكیان كورده‌، دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه‌ وێراى به‌رده‌وامبوونى دانوستاندنه‌كانى نێوان شاندى هه‌رێم و لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌كى نوێ بۆ رێككه‌وتنى یه‌كجاریى نییه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ى  هه‌ر یه‌كه‌ له‌ محه‌مه‌د شه‌به‌كى و حه‌سه‌ن ئالى ئه‌ندامانى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له دوو‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى جیاواز، ده‌ڵێن هیچ ئاماژه‌یه‌كى نوێ له‌ دانوستاندنه‌كانى نێوان شاندى هه‌رێم و لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق نییه‌.

هه‌فته‌ى داهاتوویش دانوستاندن به‌رده‌وام ده‌بێت
 

محه‌مه‌د شه‌به‌كى ده‌ڵێ، "دانوستاندن به‌رده‌وامه‌ به‌ڵام تا ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌م نزیكانه‌ به‌ چاره‌سه‌ریى بگه‌ن و له‌وانه‌یه‌ ماوه‌یه‌كى درێژ بخایه‌نێ، بۆیه‌ به‌ دوورى ده‌زانین ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بودجه‌ تێپه‌ڕێت".

حه‌سه‌ن ئالى په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى وئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌ په‌رله‌مانى عێراق، دووپات له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونى دانوستاندنه‌كان ده‌كات و به‌ڵام هێشتا خاڵى ناكۆكى له‌سه‌ر دوو بڕگه‌ هه‌یه‌.

ئالى پێیوایه‌ هه‌فته‌ى داهاتوویش دانوستاندنه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت، ئاشكرایشى ده‌كات شاندى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ نییه‌ ته‌واوى داهاتى نه‌وت راده‌ست بكات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین