چین هۆشداریەکی تر بە هاوڵاتیانی دەدات
نوچەنێت
هاتنی شەپۆلێکی بەفری پێشوەختە لە بەشێک لەناوچەکانی وڵاتی چین، بووە هۆی بڵاوکردنەوەی هۆشداریەکی تازە لە لایەن حکوومەتی چینەوە.
ئەمرۆ یەکشەمە، تۆری کارەبای حکوومەتی چین ئاشکرای کرد" لە زستانی ئەمساڵدا، ڕووبەڕووی زستانێکی سەخت دەبینەوە"
هەروەها وتیشی" سەختی زستانی ئەمساڵ دەبێتە هۆی ناهاوسەنگی لە ئاسایشی وزەی چین و لەبەشێک لە حالەتەکداندا تووشی گرفتی کەمی کارەبایش دەبینەوە".
لە بەیاننامەکی کەرتی کارەبی وڵاتی چیندا هاتووە، جگە لە زستانی ئەمساڵ، پێشبینی دەکەین بەهاری داهاتوو، دووبارە ولاتەکەمان رووبەڕووی کەمی سەرچاوەکانی وزە ببیتەوە"
سەبارەت بە هۆکاری دروستبوونی ئەو قەیران و ناهاوسەنگیە لە وزەی وڵاتەکەی، حکوومەتی چین رایگەیاند" کەمی سەرچاوەکانی ئاو و هەروەها نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما، دەبنە هۆی زیادبوونی خواست لەسەر کەرتی کارەبا و وزە، بۆیە کەشو هەوای سەختی زستان، پرۆژە کارۆ ئاویەکان ڕووبەڕووی گرفتی بەرهەمهێنان دەکاتەوە".
بۆ رووبەڕوونەوەی ئەو قەیرانە، چین باجی زیاتر دەخاتە سەر ئەو کۆمپانیایانەی کە کارەبای زیاتر بەفیرۆ دەدەن و بەکاری دەبەن، بۆ ئەوەی بتوانێت ئاسایشی وزە و کارەبای ولاتەکەی دابین بکات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment