سەرووی سەدهەزار قوتابی بە کوردی دەخوێنن کوردستانی

سیهام میران-نوچەنێت

ئەمرۆدووشەممە ( 1/تشرینی دووەم/2021) یەکەم رۆژی دەوامکردنی قوتابخانەکانی خوێندنی کوردی لە کەرکوکە، بەهۆی ئەوەی لە رووی کارگێڕییەوە سەر بەحکومەتی عیراقە، دەستپێکی خوێندنیان لەگەڵ قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان نییە.

شێرزاد رەشید، بەڕێوەبەری قوتابخانەی(عەلی مەردان) لە کەرکوک سەبارەت بە سستمی خوێندنی کوردی لە کەرکوک گوتی"دەوامی ئاسایی ئێمە هەفتانە شەش رۆژە، بەڵام بەهۆی پەتای کۆرۆناوە  مامۆستایان شەش رۆژو قوتابییان چوار رۆژ دەوام دەکەن. بۆئەوەی بتوانین پۆلەکانی خوێندن فراوان بکەین بەو ئامانجەی بەرکەوتنیان لەگەڵ یەکتر زۆرنەبێت".

لە سنوری پارێزگای کەرکوک، سەروی( 100) هەزار قوتابی و خوێندکار هەیە کە بەکوردی لە ( 535) قوتابخانە دەخوێنن. ( 37)باخچەی ساوایان و(7) هەزار و شەشسەد مامۆستا لەسەر میلاک و(750)مامۆستای گرێبەستن.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بودجە و خەرجی قوتابخانە کوردییەکان لە پارێزگای کەرکوک دابین دەکات.

مامۆستا شێرزاد رەشید جەخت لە ئامادەیی و خۆشحاڵی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک دەکاتەوە دەڵێت" ئەنجامەکانی ساڵی پار گەواهیدەری ئەوەن کە کێشيکانی خوێندنی کوردی بەرەو کەمبوونەوە دەڕۆن و مامۆستاکان بەجۆش و خرۆشەوە وانە دەڵێنەوە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین