بانکی ناوەندی عێراق:  تا 5 ساڵی تر دەستکاری بەهای دیناری عێراقی ناکەین کوردستان- عێراق

نوچەنێت

بانکی ناوەندی عێراق بۆ پاراستن و چارەسەرکردنی گرفتی بازارەکانی عێراق تا 5 ساڵی تر دەستکاری بەهای دینار ناکەن و دووپاتیدەکەنەوە ئەو بڕیارە لە قازانجی عێراقە

نزیکەی ساڵێک بەسەر دابەزاندنی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار تێدەپەرێت،  و وێرای بەرزبوونەوەی  بەهای نەوت و زیاتر بووونی ڕێژەی هەڵئاوسان و زێدەتر بوونی ئاستی هەژاری لە عێراق، بەڵام بانکی ناوەندی عێراق بەهای دینار بەرز ناکاتەوە.

ئەمە سەرەرای ئەوەی لە لایەن چەندین بەرپرس و حزبی عێراقی، داوای بەرزکردنەوەی بەهای دینار کراوە، بەڵام ئەو پێشنیازە لە لایەن بانکی ناوەندی عێراق رەتکراوەتەوە

عەمار خەلەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق بە رووداوی ڕاگەیاند" بەم نزیکانە دەستکاری بەهای دیناری عێراقی ناکەین".

هەروەها وتیشی" وەک پلانی بانکی ناوەندی عێراق بۆ باشترکردنی بازاڕەکانی عێراق پاراستنیان، 4 بۆ 5 ساڵمان پێویستە، بۆیە مانەوەی بەهای دینار بەو ڕێژەی ئێستا لە قازانجی بازارەکانی عێراقە".

لەبارەی سوودەکانی نزمکردنەوەی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلار، مامۆستایەکی زانکۆ و پسپۆری ئابووری دەڵێت" مانەوەی بەهای دیناری عێراقی بەو شێوەی ئێستا لە قازانجی بازارەکانی عێراقە"

هاوکات وتیشی" عێراق هاوردەکارێکی سەرەکی بەرهەمە پیشەسازیەکانی ئێران و تورکیایە، بەڵام چەند سالێکیە بەهای تمەن و لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلار دابەزیوە، بۆیە پێوسیت بوو بەهای دینار بەرانبەر بە دۆلار کەمبکریتەوە، چونکە بەهای دراوی عێراقی  لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکیش زۆر بەرزبوو"

پسپۆرە ئابووریەکە ئەوەیشی زیاد کرد" کەمکردنەوەی بەهای دیناری عێراقی، هۆکارە لە نزمبوونەوەی بەهای کاڵای ئێرانی بە رێژەی ٪90 لە بازارەکانی عێراقدا".

لێدوانی بەرپرسەکانی بانکی ناوەندی عێراق لە کاتێکدایە،  ڕێژەی هەڵئاوسان لە بازارەکانی عێراقدا تا مانگی ئۆکتۆبەر بۆ ٪7 بەرزبۆتەوە ، لە هەمانکاتدا، راوژێکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری، دووپاتیکردەوە، کورتهێنان لە بودجەی سالانەی عێراق هۆکابووە لە کەمکردنەوەی بەهای دینار، بۆیە بەرزبوونەوەی  نەوت دەبێتە هۆی پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانە و بەرزکردنەوەی ئاستی سندەقی دراوی بیانی عێراق.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین