وشەیەک ناکۆکى دەخاتە نێوان وەزارەتى دەرەوەى تورکیا و ئەردۆغان تورکیە

نوچەنێت:

لەسەر بەکارهێنانى دەستەواژەى (پیاوه‌ نه‌خوازراوه‌كان) کێشە لە نێوان سەرۆک کۆمارى تورکیا و وەزارەتى دەرەوەى ئەو وڵاتە دروست دەبێت.

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ (24ى تشرينى يه‌كه‌می/2021) (ماڵپه‌ڕی (ئاڕتی) بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی باڵیۆزانی (10) وڵات ره‌خنه‌یان له‌ رێ و شوێنی دادگاییكردی عوسمان كاڤالا گرت، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رێنمایی ده‌رده‌كات كه‌ ئه‌و باڵیۆزانه‌ به‌ (پیاوه‌ نه‌خوازراوه‌كان) ناوببرێن، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ناكۆكی ده‌كه‌وێته‌ نێوان ئه‌ردۆغان و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی‌‌، هه‌رچه‌نده‌ به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ هه‌وڵیان دا ئەم کارە نەکەن و خۆیان بپارێزن لە بەکارهێنانى ئەو دەستەواژەیە، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ ئەنجام بوو. 

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌رى ڕۆیشتنى ئەو باڵیۆزانە لە تورکیا‌، هیچ داوایەکى فەرمیان لێنەکراوە بۆ جێهێشتنی توركیا له‌لایەن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌. 

هه‌ر یه‌ك له‌ باڵیۆزی:ئەمریکا، کەنەدا، فەرەنسا، فینلاند، دانیمارک، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، نیوزیلاند، نەرویج و سوید ره‌خنه‌یان له‌ به‌ڕێوه‌چوونی دادگایى عوسمان كاڤالا گرت، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیای لێ كه‌وته‌وه‌، دواتریش سه‌رۆك كۆماری توركیا داوای جێهێشتنی باڵیۆزه‌كانی ئەو وڵاتانەى كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین