قائیمقامی هەولێر: دەیان هەزار کەس بۆ یادی مەولود رژاونەتە سەر شەقامەکان کوردستانی

سیهام میران-نوچەنێت

بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، محەمەد(د.خ) لە زۆربەی وڵاتە ئیسلامییەکان بە خوێندنەوەی مەولودنامە و دابەشکردنی شیرینی یادی دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ (12ی رەبیع الاول کە دەکاتە 18-10-2021) یادی لە داکبوونی پێغەمبەری ئیسلام لە هەرێمی کوردستان بە شێوازی جۆراوجۆر دەکرێتەوە.

نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، لە لێدوانێکدا بە نوچەنێتی راگەیاند" رۆژی رابردوو- وەکو پارێزگای هەولێر لەسەر قەڵای هەولێر ئەو یادەمان بە مەراسیمێکی فەرمی کردەوە، کونسوڵگەری وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی تری جیهانی ئامادەبوون، هەروەها کەسایەتییە ئاینییەکان و نوێنەرانی ئایینەکانی تریش ئامادەبوون". 

سەبارەت بە یادکردنەوەو رێکخستنی مەراسیمەکە نەبەز عەبدولحەمید گوتی"ئەمرۆ لە مزگەوتی شێخی چۆلی، بەرێز سەرۆکی حکومەت ئامادەی ئەو مەراسیمە بوو، دواتریش لە هەموو مزگەوتەکان و تەکیەکانی هەولێر ئەو یادە دەکرێتەوە. بە دەیان هەزار کەس رژاونەتە سەر شەقامەکان و ناو بازاڕ بۆ یادکردنەوەی ئەو یادە پیرۆزە". 

سەبارەت بەو پرسیارەی کە ئایا لەم دۆخەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، ئەم یادکردنەوانە تەندرووستن؟ قائیمقامی هەولێر دەڵێت" ئێمە رامانگەیاندووە کە پێویستە لە هەموو گردبوونەوەیەكی جەماوەری رەچاوی رێنماییە تەندروستییەکان بکرێت بەتایبەت ماسک ببەسترێت".

بۆ یەکەمجار یادی مەولودی پێغەمبەر لە شاری هەولێر لە لایەن سوڵتان موزەفەرەوە (800)ساڵ بە لە ئێستا کراوەتەوەو ئێستا وەکو کلتورێکی لێهاتووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین