باڵيۆزى توركيا لە واشنتن: توركيا و ئەمريكا پێويستيان بە هەماهەنگييە تورکیە

نوچەنێت:

باڵيۆزى توركيا لە ئەمريكا رايگەياند، "سەقامگيریى ناوچەکە لە ئەفغانستانەوە تا كيشوەرى ئەفريقيا، پەيوەستە بە هەنگاو و هەڵوێستەكانى ئەمريكا و توركيا".

ئەمڕۆ دووشەممە رێككەوتنى (18ى تشرينى يەكەمى 2021) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە، حەسەن موڕاد مەرجان رايگەياند، "كاتى ئەوە هاتووە توركيا و ئەمريكا هەنگاوەكانيان يەکخەن بۆ سەقامگيرى ناوچەكە، لە كە ئەفغانستانەوە تا ئەفريقيا پێكەوە بەستراوەتەوە".

لە بەشێكى ترى قسەكانى روونى كردەوە، "رووداوەكانى ئەمدواييەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و دەرياى رەش و ئاسيا كاريگەرى لەسەر بەهێزى ناتۆدا هەيە بۆ رووبەڕووبوونەوەى ئەو گۆڕانكارييانە".

مەرجان جەختى لەسەر ئەوەش كردەوە، "لەو كاتەدا كارى لە پێشينەى ناتۆ گرنگيدانە بە دۆخى ئەمنى، پێويستە ئەمريكا و توركيا هەنگاو بەرەو لێكنزيكبوونەوە بنێن، چونكە كەوتنى ئەفغانستان بەو خێرايە هەموو جيهانى تووشى شۆك كرد، رووداوە پێشبينى نەكراوەكانى فڕۆكەخانەى كابول كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى نيگەران كرد".

لە بەشێكى ترى قسەكانى باڵيۆزى توركيا گوتى، "توركيا وەك هاوپەيمانێك لەناو ناتۆ رۆحى دەستپێشخەرى بەهێزە، رۆڵى كارا لە ئەفغانستان دەبينێت، بەهێزكردنى پەيوەندييەكانى ئەمريكا و توركيا دەرفەت دەڕەخسێنێت بۆ دانانى پلانێكى درێژخايەن لەپێناو بڕياردان لەناو هاوپەيمانى ناتۆ، رێگەش دەگرێت لە هەر نەيارێك و ركابەرێك ناكۆكيەكانى ناو ئەو هاوپەيمانييە بۆ بەرژەوەندى خۆى بقۆزێتەوە".

سەبارەت بە هەماهەنگى نێوان توركيا و ئەمريكا حەسەن مەرجان گوتى، "بوونى سەربازى توركيا يارمەتيدەرە بۆ هەڵگەڕانەوەى تەرازووى هێز لە ناوچەكانى ئۆڕاسيا، ئەوەش لە بەرژەوەندى كۆمەڵگەكاندايە لە رێگەى هاوپەيمانى ناتۆ".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین