تورکیا لەسەر سنوورەکانى پەنابەرانى ئەفغانى ئەشکەنجە دەدات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ شەممە (16)ى تشرينى يەكەمى (2021) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاويكردەوە، بەلقيس وەلى چالاكوانى ئەو رێکخراوە رايگەياند، "دواى ئەوەى شەش هاووڵاتى ئەفغانى دەیانەوێ لە رێگەى خاكى ئێرانەوە بچنە ناو خاكى توركيا، سوپاى توركيا زۆربە تووندى ئەشكەنجەى داون، ناچارى كردوون بەرەو خاكى ئێران بگەڕێنەوە، ئەوەش پێشێلكردنى ياساكانى نێودەوڵەتييە".
لەبەشێكى ترى قسەكانى بەلقيس جەختى لەسەر ئەوە كردەو، "دەسەڵاتدارانى توركيا پەنابەرە ئەفغانییەکانیانى دیپۆرت كردۆتەوە، کە هەوڵيانداوە بە شوێنێكى ئارام بگەن، هەروەها مامەڵەى سەربازانى توركيا هەمان مامەڵەى توندى ئەفغانييەكان بووە، بەشێوەيەكى ناياسايى رەوانەى ئێرانیان كرديينەوە".
وەلى باس لەوەش دەكات، "سەربازانى توركيا دەستيان بەسەر مۆبايل و خواردن و ئەو بڕە پارەى پێيان بووە داگرتووە، هەندێك لە كەلوپەلەكانيانيشيان سووتاندونە، بۆ ئەوەى جارێكى تر بيرلەوە نەكەنەوە بەرەو سنوورەكانى توركيا بێن".
سەبارەت ئەشکەنجەدانیان ئەو چالاكوانە باس لەوە دەكات، یەکێک لە پەنابەرەکان پێیڕاگەیاندووە، "سەربازانى توركيا بە جۆرێك ئەشكەنجەيان داين، هەموو جەستەمان لەخوێن سووربوو، سەريان شكاندين، ماوە (20) خولەک زۆر بە توندى چەكيان لەسەر ملمان دانا، دواى ڕۆشتنیان تووشى خوێنبەربوونێکى زۆر بووين".
لە دواى كۆنتڕۆڵكردنى ئەفغانستان لە لايەن تاڵيبانەوە لە ناوەڕاستى مانگى ئابى ئەمساڵ، شەپۆلێكى ترى هاووڵاتيانى ئەو وڵاتە روويان لە وڵاتانى دەرەوە كردووە، بەتايبەتيش هەوڵدەدەن لە رێگەى توركياوە بگەنە ئەوروپا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment