وەزيرى بەرگرى توركيا هەڕەشەى هێرشكردنە سەر باكوورى سووريا دەكات تورکیە

نوچەنێت:

وه‌زیری به‌رگریی توركیا، سەبارەت بە هێرشکردنە باكووری سووریا رایگه‌یاند، "له‌ پێناو پاراستنی ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان، چى پێویست بووبێت ئه‌نجام دراوه‌، به‌م شێوه‌یه‌یش به‌رده‌وام دەبين."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (14)ى تشرينى يەكەمى (2021) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ)ى توركى بڵاويكردەوە، خولوسی ئاكار  وەزيرى بەرگريى توركيا، سەبارەت بە هێرشه‌كانيان بۆ سەر باكوورى سووريا رايگەياند،  "له‌ پێناو پاراستنی ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان، به‌ سه‌ركردایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەرۆك كۆمارى توركيا چی پێویست بووبێت ئه‌نجاممان داوە، لە داهاتووش به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام دەبين، هەر كارێك پێویست بێت له‌ كاتی خۆیدا ئه‌نجامى ده‌ده‌ین."

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاكار ئاماژەى بەوەشكرد، "به‌هۆی خۆپه‌رستی چەند وڵاتێك، یاخود پاڵپشتيان بۆ لايەنێك، زیانيان به‌ ناتۆ و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا گەياندووە، ئاسایش ئه‌ورووپاشيان خستۆتە مه‌ترسییه‌وه‌".

دەربارەى رێككەوتنيان لەگەڵ ئەمريكا و رووسيا، ئاكار جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "توركيا بە باشترين شێوە ئەركى سەرشانى خۆى بەجێگەياندووە و پابەند بوو ناوەڕۆكى رێككەوتنەكان."

چەند رۆژێكة بەرپرسانى باڵاى توركيا، بە بەردەوامى هەڕەشەى هێرشكردنە سەر باكوورى سووريا دەكەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین