وەزارەتی تەندروستی: بەشێک لەوانەی تووشی کۆرۆنا دەبن دۆخیان ناجێگیرە کوردستانی

سیهام میران-نوچەنێت

بە پێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێژەی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا بەرزبووەتەوە. رۆژی رابردوو ١٠٩٩حاڵەتی توشبوون و ٢٦گیان لە دەستدان هەبووە.

بەپێی ئەم ئامارە رێژەی توشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاوڵاتییان دەکات، لە شوێنە قەرەباڵخەکان دووربکەونەوەو ماسک ببەستن.

ئاسۆ حەوێزی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە نوچەنێتی راگەیاند" رێژەکە بەراورد بە رۆژانی پێشتر لە بەرزبوونەوەدایە. ئەوەی جێی نیگەرانییە حاڵەتی خراپمان هەیە، رێژەی پشکنینی پۆزەتیڤ لە سەدا ١٢-١٥دایە".

ئاسۆ حەوێزی، هەروەها دەڵێت"هەوڵی ئێمە ئەوەیە کە حاڵەتە پۆزەتیڤەکان کەم بکەینەوە رێژەکە دابەزێت، ئەوەش بە پابەندی خەڵک بە رێنماییە تەندروستییەکانەوە دەکرێت".  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین