داعش جارێکى تر هێرش دەکاتە سەر گوندێکى سنوورى ناحیەى سەرگەڕان کوردستانی

نوچەنێت:

ژمارەیەکى زۆرى چەکدارانى ڕێکخراوى تیرۆریستانى داعش، شەوى ڕابردوو هێرش دەکەنە گوندێکى سەر بە ناحیەى سەرگەڕان و چەندین مۆبایلى خەڵکى ئەو گوندە دەبەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (14)ى تشرینى یەکەمى (2021)، هاووڵاتییەک لە گوندى لهێبان بە روودواى ڕاگەیاند، شەوى ڕابردوو کاتژمێر (11)ى شەو چەند چەکدارێکى داعش چوونەتە سەر ماڵى باوکى و دوو مۆبایلیان بردووە و دواتر هاتوون مۆبایلى ئەو هاووڵاتییەشیان بردووە.

ئەو هاووڵاتییەى گوندى لهێبان کە نەویستووە ناوى ئاشکرا بکرێ، ئاماژە بەوەشدەکات دواى ئەوەى خەڵکى ئەو گوندە بە چەکدارانى داعش دەزانن، دەبێتە شەڕە تەقە و ڕووبەڕوویان دەبنەوە.

بەپێى زانیاریی خەڵکى ئەو گوندە ژمارەى چەکدارەکان زیاتر لە (15) چەکدار بوونە، بەڵام لەشەڕەکەدا هیچ زەرەر و زیانێک نەبووە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین