توركیا: هێرش ده‌كه‌ینه‌ سه‌ر ناوچه‌كانی باكووری سووریا تورکیە

نوچەنێت:

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، "وڵاته‌كه‌ی هه‌موو كارێك ده‌كات بۆ دوورخستنه‌وه‌ی هێزه‌ كوردییه‌كان له‌ باكووری سووریا".

ئه‌مڕۆ چوارشەممە (13)ی تشرینی یه‌كه‌می (2021) ماڵپه‌ڕی (ئه‌نادۆڵ)ی توركی بڵاویكرده‌وه، مه‌ولوود چاوشئۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی رایگه‌یاند، "توركیا هه‌موو كارێك ده‌كات بۆ دوورخستنه‌وه‌ی هێزه‌ كوردییه‌كان له‌ باكووری سووریا، وە مۆسكۆ و واشنتن به‌رپرسیارن له‌و هێرشانه‌ی له‌و ناوچه كوردییه‌كان‌ ده‌كرێته‌ سه‌رمان".

له‌ به‌شێكی تری قسه‌كانی رایگه‌یاند"ئێمه‌ پشت به‌خۆمان ده‌به‌ستین، چاوه‌ڕوانی هیچ هێزێكی تر ناكه‌ین، هه‌رچه‌نده‌ له‌سه‌ر رووسیا پێویستبوو هێزه‌ كوردییه‌كان له‌ شاری ته‌لره‌فعه‌تی باكووری حه‌له‌ب و مه‌نبه‌جی باكووری رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب دووربخاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و كاره‌ی نه‌كرد".

هه‌روه‌ها گوتیشی، "له‌ رێككه‌وتنی دوو ساڵى به‌ر له‌ ئێستامان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و رووسیا رێككه‌وتین، كه‌ پێویسته‌ هێزه‌ كوردییه‌كان (30) كيلۆمه‌تر له‌ خاكی توركیاوه‌ دووربن، به‌ڵام ئه‌و دوو وڵاته‌ پابه‌ندی‌ رێككه‌وتنه‌كە نه‌بوون، بۆیه‌ رووسیا و ئه‌مریكا به‌رپرسی هێرشه‌كانی ئه‌و دواییه‌ن بۆ سه‌ر هاووڵاتیانی سڤیل له‌و ناوچه‌كانی باشووری وڵاته‌كه‌مان‌".

له‌دوای سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ رووسیا، توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی هێشركردنه‌ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌كات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین