رۆژنامەیەکی سعودی: پێشتر لە پرۆسەی سیاسی عیراقدا رووینەداوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

زۆربەی لایەنە سیاسییەکانی عیراق و میدیاکانی ناوچەکە، هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجوومەنی نوێنەران بە هەڵبژاردنێکی"پاک و بێگەرد" ناودەبەن. 

رۆژی ١٠-١٠-٢٠٢١، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بە ڕێوەچوو، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانیش رایگەیاند سکاڵایەکی ئەوتۆیان بە دەست نەگەیشتووەو زۆرینەی لایەنەکان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان رازین.

رۆژنامەی عەکازی سعودیە نوسیویەتی" لەم هەڵبژاردنەی عیراقی دا "پێشەکییەکی مێژوویی" بەرچاودەکەوێت، ئەویش ئەوەیە کە لەم هەڵبژاردنە دا، هیچ سەرۆکێکی پێشووی حکومەتی عیراقی لە ٢٠٠٣ و تا ئێستا خۆیان هەڵنەبژاردووە".

رۆژنامەکە هەروەها نوسیویەتی" لە پێنج سەرۆکوەزیرانی پێشووی عیراقی هیچیان خۆیان بەربژێر نەکرد، ئەمە پێشتر لە پرۆسەی سیاسی عیراق رووینەداوە".

سەرچاوە

الجزیرە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین