پەرلەمانى توركيا رێككەوتنى پاريسى بۆ كەش و هەوا پەسند دەکات
نوچەنێت:
توركيا دوايين وڵاتى كۆمەڵەى (G20) بوو، پڕۆژە ياساى پاريس بۆ گۆڕانى كەش و هەواى لە پەرلەمانى وڵاتەكەى پەسەند كرد.
ئەمڕۆ ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە، ئێوارەى دوێنێ پەرلەمانى توركيا بە دەنگى (353) پەرلەمانتار پڕۆژە ياساى رێككەوتنى پاريسى بۆ گۆڕانى كەش و هەوا پەسەند كرد، بەوەش توركيا بووە دوايين وڵات لە كۆمەڵەى (G20) ئەو پرۆژە ياسايە پەسەند بكات.
لە (22)ى ئەيلوولى ئەمساڵ ئەردۆغان لە نەتەوە يەكگرتووەكان رايگەياند، "وڵاتەكەى لە مانگى داهاتوو، پڕۆژە ياساى رێككەوتنى پاريس ئەو پڕۆژە ياسايە دەخاتە بەردەم پەرلەمانى وڵاتەكەى".
لە مانگى نيسانى (2016) توركيا رێككەوتنى ژينگەى واژۆكرد، بە درێژايى ساڵانى رابردوو، ئەو پرۆژە ياسايەى پشگوێخست، بەپاساوى ئەوەى بەزۆر بەرپرسيارێتى دەخەنە ئەستۆى.
لە (2015) نەتەوە يەكگرتووەكان رێككەوتنى پاريسى بۆ كەش و هەوا خستە بەرنامەوە، بە ئامانجى دانانى سنوورێك بۆ كەمكردنەوەى گەرمى و رێگرى لە بەرزبوونەوەى پلەكانى گەرما لەسەر گۆى زەوى.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment