کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان هەردوو سەرۆکی چین و ئەمریکا ئەنجام نادرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت – ئەلعەین

سەرچاوە دیپلۆماسییەکان لە چینەوە ئاشکرایان کردووە کە سەرۆکی چین خۆی ئامادەی کۆبوونەوەی سەرانی ولاتانی گرووپی ٢٠ نابێت، بۆیە ئەو کۆبوونەوەیەی چاوەڕواندەکرا لەوێ لەگەڵ بایدن ئەنجامی بدات، ئەنجامنادرێت.

ئاژانسی بلومبێرگ لە زاری چەند سەرچاوەیەکی دیپلۆماسیی چینییەوە ئاشکرای کردووە، کە سەرۆک شی جینگ پینگ بەهۆی ڕێوشوێنەکانی پەیوەست بە پەتای کۆرۆنا ناتوانێت وەکو خۆی ئامادەی ئەو کۆبوونەوەیە بێت کە بڕیارە لەم مانگەدا لە ئیتاڵیا بەڕێوە بچێت.

بەپێی ڕێوشوێنە تەندروستییە کارپێکراوەکان لە چین، هەرکەس بچێتە دەرەوەی وڵات دەبێت لەپاش گەیشتنەوەی بۆ ناو وڵات کەرەنتین بکرێت.

سەرۆکی چین شی جینگ پینگ لە ناوەڕاستی مانگی یەکی ٢٠٢٠ ەوە نە گەشتی دەرەوەی وڵاتی کردوە و نە پێشوازی لە هیچ شاندێکی فەرمی کردووە!

چاوەڕواندەکرا هەردوو سەرۆک جۆ بایدن و شی جینگ پینگ بەشداری کۆبوونەوەی لووتکەی وڵاتانی گرووپی ٢٠ بکەن کە لەم مانگەدا لە ئیتاڵیا بەڕێوە دەچێت و لە پەراوێزی لووتکەکەدا کۆببنەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین