وەزارەتى بەرگرى توركيا و ئەمريكا پەيوەندييەكانيان بەهێز دەكەن تورکیە

نوچەنێت:

دواى هەڕەشەكانى وەزارەتى دەرەوەى ئەمريكا لە توركيا، وەزارەتى بەرگرى ئەو وڵاتە رايگەياند، لەگەڵ وەزارەتى بەرگرى توركيا، "گفتوگۆيان لەسەر بەهێزكردنى بەرگرى درێژخايەنى نێوانيانمان كردووە".

ئەمڕۆ شەممە دووى تشرينى يەكەمى (2021) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاويكردەوە، ئەنتۆن سيميلرۆس وتەبێژى وەزارەتى بەرگرى ئەمريكا رايگەياند، "لويست ئۆستن وەزيرى بەرگرى ئەمريكا و خەڵوسى ئاكار وەزيرى بەرگرى توركيا، بە تەلەفۆن قسەيان كردووە، لەو پەيوەندييە تەلەفۆنييە گفتۆگيان لەسەر بەهێزكردنى بەرگرى درێژخايەنى نێوان توركيا و ئەمريكا كردووە".

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاماژە بەوە كردووە، "ئۆستن سەرلەنوێ جەختى لەسەر ئەوە كردۆتەوە، ئەمريكا بايەخى زۆر گەورە بە پەيوەندى بەرگرى نێوان وڵاتەكەى لەگەڵ توركيا دەدات، ئەو گرنگييەش بەڕوونى لە دۆسيەى ئەو دواييەى ئەفغانستان دەركەوت".

ئەو لێدوانانەى وەزارەتى بەرگرى ئەمريكا لە كاتێكدايە رۆژى پێنج شەممەى رابردوو، وەزارەتى دەرەوەى ئەمريكا هەڕەشەى سەپاندنى سزاى نوێى بۆ سەر توركيا كرد، كە ئەگەر ئەمريكا گرێبەستى نوێى سيستەمى بەرگرى ئێس (400)ى رووسى لەگەڵ رووسيا واژۆ بكات، ياساى كاستەى بەسەر جێبەجێ دەكات.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین