ئەمريكا مەترسى بۆ سەر فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى توركيا دروست دەكات تورکیە

نوچەنێت:

پسپۆڕێكى كاروبارى توركيا رايگەياند، "بەهۆى گرێبەستى لەگەڵ رووسيا بۆ كڕينى سيستەمى بەرگرى ئێس400، ئەمريكا دەتوانێت زيان بە فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانى توركيا بگەينێت".

ئەمڕۆ چوارشەممە (29)ى ئەيلوولى (2021) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە، ئەنجين ئۆرزير پسپۆڕ لە ناوەندى شارەزايانى پەيوەندى نێوان ئەنقەرە و مۆسكۆ رايگەياند، "ئەمريكا دەتوانێت زيان بە فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى توركيا بگەينێت، لەسەر ئەو كۆتوبەندانەى ئەمريكا بەسەر توركيا دەيسەپێنێت، رەنگدانەوەى دەبێت فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى توركيا".

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئۆزير ئاماژەى بەوەشكرد، "ئەمريكا دەتوانێت سزا بەسەر ئەو پارچانە بسەپێنێت، كە بۆ دروستكردنى فڕۆكەى (بەيرەقدار و ئاكينجى) پێويستيەتى، بەمەش ئەو تەكنەلۆژياى توركيا لەكار دەكەوێت".

توركيا زۆربەى پارچە جياوازييەكانى فڕۆكەى بێفڕۆكەوانەکەى لە كەنەدا و ئەڵمانيا و نەمسا ئينگلتەرا دەكڕێت، بەشێكيشى لە ئەمريكا دەكڕێت.

فڕۆكەى بێفڕۆكەوان يەكێكە لە دەستەكەوتەكانى توركيا لە بوارى تەكنەلۆژياى سەربازى، تا ئێستا چەند وڵاتێك گرێبەستى كڕينيان لەگەڵ توركيا هەيە. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین