چاپێکی تازەی دیوانی تاهیر بەگی جاف بڵاو دەکرێتەوە کولتوور

لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

چاپێكى تازه‌ى دیوانى تاهیر به‌گى جاف شاعیرى ناسراوى كورد له‌ رۆژهه‌ڵاتى كوردستان و هه‌رێمى كوردستان بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

ئەمڕۆ دووشەممە 27 ئەیلول 2021، کاروان عوسمان ئامادەکاری چاپی تازەی دیوانی تاهیر بەگی جاف لە لێدوانێکی تایبەت بۆ نوچەنێت گوتی، "بۆ ئامادەکردنی و ساغکردنەوەی ئەم دیوانە پشت بە چەند دەستنووسێک بەستراوە، لەناویاندا دەستنووسی خودی تاهیربەگی جاف و نوسخەی کەمالی شاعیر و چەند کەسێکی تر لە دەوروبەرەکانی تێدا بە کار هاتووە، لە 500 لاپەڕە پێکهاتووە".

هەر سەبارەت بە چاپی دیوانی تاهیر بەگ کاروان عوسمان، دەڵێت، "ئەم کتێبە لە کوردستانی باشوور ڕێکخراوی دۆستانی هەڵەبجە ۷٥۰ دانەی لێ چاپ دەکەن و سپۆنسەری ئەم کارە دکتۆر هەڤاڵ ئەبووبەکرە. لە ڕۆژهەڵاتیش ئینتیشاراتی کوردستان ۷٥۰ نوسخەی لێ چاپ دەکرێت".

کاروان دەڵێت، "لەم کتێبەدا کار بۆ ساغکردنەوەی دەق کراوە بەپێی میتۆدی زانستی، کار شیکردنەوەی شیعر نەکراوە، ئەم کارە بە هاوکاری برایانی بەڕێزم کاک جووتیار نەریمان و موحەممەدڕەشیدی ئەمینی پاوەیی کارەکە ئەنجام دراوە".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین