عه‌لی باباجان له‌سه‌ر پرسی كورد وه‌ڵامی ئه‌ردۆغان ده‌داته‌وه‌ تورکیە

نوچەنێت:

له‌ هه‌فته‌ی رابردوو ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، "له‌ توركیا شتێك نییه‌ ناوی پرسی كورد بێت"، له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی و پێشكه‌وتن ره‌خنه‌ی توند له‌ سه‌رۆكی توركیا ده‌گرێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (26)ی ئه‌یلوولی (2021) ماڵپه‌ڕی (زه‌مانی توركی) بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی  ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ره‌تیكرده‌وه‌، شتێك هه‌بێت له‌ توركیا به‌ناوی كێشه‌ی كورد، عه‌لی باباجان ره‌خنه‌ی توندی له‌ لێدوانەکەى ئه‌ردۆغان گرت، باباجان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، "پرسی كورد له‌ توركیا بوونی هه‌یه‌". 

له‌به‌شێكی قسه‌كانی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، "چاوداخستن به‌رانبه‌ر كێشه‌كانی هاونیشتمانیانی كورد خزمه‌تی ئه‌و كێشانه‌ ناكات".

سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی و پێشكه‌وتن دەشڵێت، "چۆن ده‌كرێت نكۆڵی له‌ بوونی كێشه‌ی كورد بكرێت، ئه‌وە له‌كاتێكدا تانكه‌كان له‌و شوێنانه‌ ده‌سووڕێنه‌وه‌، كه‌ منداڵانی كورد یاری تێداده‌كه‌ن، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ به‌كارهێنانی هێز له‌ ناوچه‌ كوردنشینه‌كان، به‌ پاساوی راوه‌دونانی پارتی كرێكارانی كوردستان". 

سه‌رۆكی پارتی دیموكراسی و پێشكه‌وتن ئاماژە بەوەشدەکات، "چۆن ده‌كرێت نكۆڵی له‌ پرسی كورد بكرێت، له‌ كاتێكدا ده‌بینین، حكومه‌تی توركیا قه‌یوم به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌وانیانه‌ ده‌سه‌پێنێت، كه‌ دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن". 

سه‌باره‌ت به‌ پڕۆسه‌ی خوێندنیش، باباجان گوتی، "له‌كاتێكدا مافی خوێندن به‌ زمانی دایك، تا ئێستا له‌ توركیا جێی گفتوگۆیه‌، واته‌ هێشتا كێشه‌یه‌ك له‌و وڵاته‌ هه‌یه‌، ناوی كێشه‌ی كورده‌". 

هه‌فته‌ی رابردوو سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، "له‌ توركیا شتێك نییه‌ به‌ناوی كێشه‌ی كورد" ئه‌و لێدوانانه‌ بووه‌ مایه‌ی ره‌خنه‌ی لایه‌نه‌كانی توركیا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین