نێچیرڤان بارزانى: سەد ساڵە نایانەوێ لە عێراق کێشەى کورد چارەسەر بکەن کوردستانی

نوچەنێت:

نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێى کوردستان، لە کۆنفرانسى (عێراق: قەدەرێکى تراژیدی) ڕایگەیاند، نابێت یەک پێکهاتە بیەوێت کاروبارى عێراق بەڕێوەببات و پێکهاتەکانى دیکە پەراوێز بخات.

ئەمڕۆ شەممە (25)ى ئەیلوولى (2021)، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە کۆنفرانسى (عێراق: قەدەرێکى تراژیدى) وتارێکى پێشکەشکرد و تێیدا گووتى،  100 ساڵە لە عێراق نایانەوێ کێشەى کورد چارەسەر بکەن، ئەو عێراقەى بەبێ خواستى کورد دامەزرا.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە بەشێکى وتارەکەیدا ئاماژەى بەوەشکرد، لەمێژووى عێراق دا بەردەوام بۆ چارەسەرکردنى ناکۆکى و کێشەکان پەنا بۆ هێز بردراوە.

کۆنفرانسى (عێراق: قەدەرێکی تراژیدی)لە ڕۆژانى (25 و 26)ى ئەیلوولى (2021) بەردەوام دەبێت، بە هاوبەشى هەر یەکە لە  (ناوەندی فەرەنسی بۆ توێژینەوە لەسەر عێراق)، (باڵێوزخانەی فەرەنسا لە بەغدا) و (گۆڤاری کۆنفلیوانس)، ناوەندى لێکۆڵێنەوەى رووداو بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین