ڤیان ده‌خیل: كاره‌ساتی شنگال هێشتا به‌رده‌وامه
نوچەنێت: ئافرەتان
ڤیان دەخیل، کاندیدی ئێزیدییەکان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختخی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا 80%ی خه‌ڵكی شنگال ئاواره‌ن له كه‌مپه‌كانن، دەشڵێت، "ئه‌وه حه‌وت ساڵه له كه‌مپه‌كان ده‌ژین هه‌تا ئێستا به هه‌زاران كچ و منداڵ و ژنی ئێزیدیه‌كان له ده‌ستی داعشن و ڕزگاریان نه‌بووه، به هه‌زاره‌ها كچی ئێزیدیمان هه‌یه ئه‌وانه‌ی ڕزگاربون بارودۆخیان زۆر خراپه و هیچ مافیان نییه، شنگال وێران بوو".
ڤیان دەخیل لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا راگەیاندووە، "هه‌مومان ده‌زانیین پاش 2014 ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر شنگال هات و به‌سه‌ر ئێزیدییه‌كان هات كاره‌ساتێكی زۆر گه‌وره بوو جینۆسایدێک بوو بۆ ئێزیدییه‌كان، ئه‌م كاره‌ساته هێشتا ته‌واو نه‌بووه نه‌ک ئه‌وه‌ی له 2014 كرابێت و ته‌واو بووبێت نه‌خێر هه‌ر به‌رده‌وامه هه‌تا ئێستا، چونكه 80%ی خه‌ڵكی خۆمان، خه‌ڵكی شنگال ئاواره‌ن له كه‌مپه‌كانن ئه‌وه حه‌وت ساڵه له كه‌مپه‌كان ده‌ژین هه‌تا ئێستا به هه‌زاران كچ و منداڵ و ژنی ئێزیدییه‌كان له ده‌ستی داعشن و ڕزگاریان نه‌بووه، به هه‌زاره‌ها كچی ئێزیدیمان هه‌یه ئه‌وانه‌ی ڕزگاربوون بارودۆخیان زۆر خراپه و هیچ مافیان نییه، شه‌نگال وێران بوو، پاش 2014 هه‌تا ئێستا هیچ خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه نه‌كراوه بۆ شه‌نگال، ئه‌و شتانه هه‌مووی له پلانی ئێمه‌دایه كه بتوانیین فشارێكی گه‌وره بكه‌ین له‌سه‌ر حكومه‌تی داهاتوو بتوانیین مافی ئه‌و خه‌ڵكه به ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ بكه‌ین و بده‌ینه‌وه".
ئاماژەی بەوەشکرد، له شه‌نگال ڕێككهوتننامهیهک هه‌بو له‌نێوان حكومه‌تی به‌غدا و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ڕێككه‌وتنامه‌یه هه‌تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه، كه ئه‌وه ساڵێكی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه هه‌تا ئێستا هه‌ندێک هێزی بیانی له‌وێ هه‌یه و هێزی ناشه‌رعی له شنگال هه‌یه، "سه‌قامگیری و ئارامی له شه‌نگال نییه له‌به‌ر ئه‌و هێزانه خه‌ڵک ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شه‌نگال له‌به‌ر كۆمه‌ڵێک كێشه و گرفتی ئه‌وێ، ئه‌و هێزه ئه‌منییه ناشه‌رعیانه‌ی كه له‌وێن ده‌ترسن له‌هه‌ر خوله‌كێک له‌وانه‌یه كێشه‌یه‌كی گه‌وره دروست ببێت، بوونی په‌كه‌كه له‌وێ خه‌ڵكی ئێمه ڕوبه‌ڕوی تۆپبارانی توركیا ده‌كاته‌وه، ئه‌و هێز و میلیشیایانه‌ی له‌وێ هه‌ن به ناشه‌رعی له‌وێن و نه‌كشاونه‌ته‌وه ته‌نانه‌ت پاش ڕێككه‌وتنامه‌كه ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه".
ڤیان دەخیل باسی لەوەشکردوە، ئێستا لە شنگال زمه‌تگوزاری نییه و خه‌ڵک خانوه‌كانیان ڕووخاوه ئه‌وانه هه‌موی كێشه‌ن و هه‌موی ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت له‌لایەن به‌غداوە، "ئه‌وانه له پلانی ئێمه‌یه كه بتوانیین ئه‌گه‌ر بچینه په‌رله‌مانی به‌غدا ئیشی له‌سه‌ر بكه‌ین، خاڵێكی زۆر گرنگی تریش جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكانه له‌هه‌مانكاتدا ئه‌و خه‌ڵكه بۆخۆی شه‌رعه‌یه‌تی ڕاسته‌قینه دابنێت له خه‌ڵكی شه‌نگال بۆخۆی".
دەربارەی شێوازی دەنگدانی ئاوارە ئێزیدییەکان لەناو کەمپەکان؟ ڤیان دەخیل وتی، "ئاواره‌كان له كه‌مپه‌كان ده‌ژین كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌غدا وای ڕێكخستوه كه ئه‌و ئاوارانه‌ی له كه‌مپه‌كانن هه‌ر له‌وێ ده‌نگی خۆیان بده‌ن، به‌ڵام ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له شنگالیش ده‌ژین دەتوانن له‌ناو شنگال ده‌نگی خۆیان بده‌ن، هه‌ندێک كێشه‌ش هه‌یه كه خه‌ڵک له‌ناو كه‌مپه‌كانن ناویان له شه‌نگال ده‌رچوه یان به‌پێچه‌وانه‌وه، به‌ڵام هه‌تا ڕاده‌یه‌ک ده‌توانیین بڵێین باشه واته خه‌ڵكێكی باش ده‌توانێت ده‌نگی خۆی له‌ناو كه‌مپه‌كان بدات".
سەبارەت بە پێشبینییان بۆ ژمارەی ئەو کورسییانەی پێکهاتەی ئێزیدی بەدەستی دەهێنن، ڤیان دەخیل وتی، "خۆی دیاریكراوه واته یاسای عێراقی دیاریكردوه له بازنه‌ی شنگال سێ كورسی هه‌یه بۆ نمونه پارتی دیموكراتی كوردستان دو ئێزیدی و یه‌كێک له برا موسوڵمانه‌كان دانراوه، پێشبینی ده‌كه‌م هه‌رسێكمان ده‌ربچین، له بازنه‌ی 4، چوار كورسییه یه‌کێکی ئێزیدی كاندیده ئه‌ویش پێشبینی ده‌كه‌م ده‌نگ بهێنێت و ده‌ربچێت، یه‌ک كه‌سی كۆتامان هه‌یه كۆتای ئیزیدی، ئه‌وه‌ی ئێستا كاندیدن 4 كه‌سن، به پێشبینی من چوار كورسی ده‌هێنین واته سێ كورسی له پارتی و یه‌ک كورسیش له كۆتا".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment