هه‌وڵه‌كان بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان و بایدن شكست ده‌هێنن تورکیە

نوچەنێت:

هه‌فته‌ی رابردوو شاندێكی باڵای توركیا سه‌ردانی ئه‌مریكایان كرد‌، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی ناوچه‌یی كراوه‌، به‌ڵام چاودێرێكی سیاسی ئاشكرای ده‌كات، توركیا داوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان و جۆبایدنی كردووه‌، به‌ڵام ئه‌مریكا ڕه‌تیكردۆته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (18)ى ئه‌یلوولی (2021) ماڵپه‌ڕی (زه‌مانی توركی) بڵاویكرده‌وه‌، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌‌، كه‌ سادات ئۆنال جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ وێندی شێرمان جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا  و ڤیكتۆریا نۆلاند جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ بۆ كاروباری سیاسی كۆبوونه‌وه‌، له‌و كۆبوونه‌وه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی نێوانیان و رووداوه‌كانی ناوچه‌کە‌ كرا.

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، "ئامانجی ئه‌و سه‌ردانه‌ هه‌وڵدان بووه‌، بۆ دیاریكردنی كاتی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی هه‌ردوو وڵات". به‌ڵام جان ئه‌تاكلی له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كدا  ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، "شانده‌كه‌ی توركیا شكستیان هێناوه‌، كه‌ بتوانن ئه‌مریكا رازی بكه‌ن، بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو سه‌رۆك، به‌هۆی ناكۆكییان له‌سه‌ر پرسه‌ ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان".

توركیا و ئه‌مریكا له‌سه‌ر چه‌ندین دۆسیەیەک‌ ناكۆكن، به‌تایبه‌ت ئیداره‌ی بایدن شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ توركیا جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ ئیداره‌كانی پێشووتر، ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ تا ئێستا هه‌ردوو سه‌رۆك ته‌نیا جارێك له‌ په‌راوێزی لووتكه‌ی وڵاتانی ناتۆ كۆببنەوە‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین