ئەمريكا و ناتۆ سزاى رانەگەيندراو بەسەر توركيادا دەسەپێنن
ئەمڕۆ شەممە (11)ى ئەيلوولى (2021) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە، سەلجوق چۆلاقئۆغۆلۆ سەرۆكى ناوەندى توركى بۆ لێكۆڵينەوەى ئاسيا، رايگەياند، "كەوتنى خێرايى حكومەتى ئەفغانستان و كۆنتڕۆڵكردنەوەى ئەو وڵاتە لەلايەن تاڵيبانەوە وادەكات ئەمريكا و ناتۆ سزاكانى سەر پيشەسازى بەرگرى توركيا ئاشكرا نەكەن، لەبەرانبەردا حكومەتى توركيا هەوڵى قۆستنەوەى كات دەدات، بۆ ئەوەى بەشى دووەمى سيستەمى بەرگرى(ئێس 400) بكڕێك".
لەبەشێكى ترى قسەكانى ئاماژە بەوە دەكات، "ئەو دۆخەى لە ئەفغانستان دروستبووە، هەلێكى نوێى بۆ ئەردۆغان دروستكرد، بۆ ئەوەى لاپەڕەيەكى نوێ لە پەيوەندييەكانى لەگەڵ بايدن بكاتەوە".
پاش گەڕانەوەى تاڵيبانيش ئەميندارى ناتۆ سوپاسى توركياى كرد، بە دابيكردنى ئاسايشى فڕۆكەخانەى كابول، چاودێرانى سياسى پێيان وايە، ئەوەش هەلێكى بۆ دروستبوونى پردى پەيوەندى نێوان توركيا و ئەمريكا رەخساندوە.
لە دواى كڕينى سيستەمى بەرگرى (ئێس 400) لەلایەن تورکیاوە، ئەمريكا سزاى توركياى دا، ديارترين سزاش دوورخستنەوەى توركيا بوو لە دروستكردنى فڕۆكەى ئێف35ى ئەمريكى.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment