مهسرور بارزانى: یادکردنەوەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول یادكردنەوەی مێژووی بەرگری گهلى كوردستانه
نوچهنێت
ئهمڕۆ شهممه 11ى ئهیلوول مهسرور بارزانى سهرۆكى حكومهتى ههرێمى كوردستان له ساڵیادى ههڵگیرسانى شۆڕشى ئهیلوول پهیامێكى بڵاوكردووهتهوه، ئهمه دهقهكهیهتى:
دەقی پەیامی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:.
ئەمڕۆ لە شەستەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بەڕێبەرایەتیی بارزانیی نەمر، بەڕێز و پێزانینەوە یادی هەموو ئەو پێشمەرگە قارەمان و تێکۆشەرانەی کوردستان دەکەینەوە، کە لە پێکهاتە جیاوازەکانی گەلی کوردستانەوە، بەشداربوون لەو شۆڕشە سەرتاسەریەی کوردستان، کە چەندین دەستکەوتی نەتەوەیی و نیشتمانیی بەدەستهێنا.
یادکردنەوەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، يادكردنەوەی مێژووی بەرگری و تێکۆشان و قوربانیدان و داکۆکیکردنی گەلی کوردستانە لە بوون و ناسنامەی نەتەوەیی و مافە ڕەواکانی. هەرچەندە گەلی کوردستان، هەمیشە لەگەڵ ڕێگەچارەی ئاشتییانە و گفتوگۆ بووە بۆ بەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەکانی، بەڵام بە ئیرادەیەکی بەهێزیشەوە، بەرگری لە مافەکانی کردووە، کە سەرەنجام بەهۆی خۆڕاگری خەڵکی کوردستانەوە، یەکێک لە دەستکەوتە گرنگەکانی شۆڕشی ئەیلوول، رێککەوتننامەی مێژوویی یازدەی ئادار بوو، کە ڕژێمی بەعس ناچاربوو دان بە هەندێک لە مافە نەتەوەییەکانی گەلی کوردستاندا بنێت.
ئەمڕۆ لە کاتێکدا یادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول دەکەینەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان، بەردەوامە لە ڕۆڵی پێشەنگانەی خۆی لە ڕێبەرایەتیکردنی گەلی کوردستان و پارێزگاریکردن لە دەستکەوت و مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان. پارتی دەیان ساڵە، هەمیشە چاوگەی هیوا و پارێزەری ڕاستەقینەی دەستکەوت و مافەکانی خەڵکی کوردستانە و فاکتەرێکی بەهێزی دڵنیایی و ئارامی و ئاوەدانییە.
بۆیە لە سەروەختی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق، دڵنیاین خەڵکی کوردستان متمانەی بەهێزی خۆیان بە پارتی و پەیامە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی دووپات دەکەنەوە، تا درێژە بە کاروانی ڕابەرایەتیکردنی گەلی کوردستان بدات، لە پێناو بەدەستهێنانی دەستکەوتی زیاتر و ئایندەیەکی گەش و کوردستانێکی بەهێزدا.
سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی شۆڕشی ئەیلوول و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.
مەسرور بارزانی
11ی ئەیلوولی 2021
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment