هاووڵاتییە کوردەکەى گوندى شەعەل ئازادکرا کوردستانی

نوچەنێت:

ئەو هاووڵاتییەى هەفتەى ڕابردوو لە گوندى شەعەلى سەر بە ناحیەى سەرگەڕان لەلایەن داعشەوە ڕفێندرا، ئەمڕۆ بەرامبەر هەندێ پارە ئازادکرا.

ئەمڕۆ سێشەممە (6)ى ئەیلوولى (2021)، غازی فه‌یسه‌ڵ، فه‌رمانده‌ لە هێزەکانى پێشمه‌رگه‌ له‌سنووری قه‌زای مه‌خمور بە خه‌ندانی راگه‌یاند، ئەو هاووڵاتییەى هەفتەى ڕابردوو بەناوى (نایف محەمەد) لە گوندى شەعەلى سەر بە ناحیەى سەرگەڕان لە سنوورى مەخموور ڕفێندرا، ئەمڕۆ دواى هەفتەیەک، لەلایەن تیرۆریستانى داعش بەرامبەر پارە ئازادکرا و گەیشتۆتە ناو کەسوکارى خۆى.

جێگەى ئاماژەپێدانە، لە ڕۆژى چوارشەممەى (1) ئەیلوولى (2021)، چەکدارانى داعش هێرشیانکردە سەر گوندى شەعەلى سەر بە ناحیەى سەرگەڕان، کە لە ئەنجامدا سەربازێکى سوپاى عێراق کوژراو و شەش هاووڵاتى  کوردیش بریندار بوون، هەروەها (نابیف محەمەد)یشیان ڕفاند، کە ئەمڕۆ ئازاد کرا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین