سه‌رۆك كۆماری پێشووی توركیا دوایه‌كی ئه‌ردۆغان ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ تورکیە

نوچەنێت:

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، داوای له‌ عه‌بدوڵا گولی سه‌رۆكی پێشووی توركیا كردووه‌ جارێكی تر پێكه‌وه‌ كاری سیاسی بكه‌ن، به‌ڵام گول داواكه‌ی ره‌ت كردۆته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ شه‌شی ئه‌یلوولی (2021) ماڵپه‌ڕی (زەمانی توركی) بڵاویكرده‌وه‌، جان ئه‌تاقڵی رۆژنامه‌نووسی نزیك له‌ سه‌رۆكی پێشووی توركیا رایگه‌یاند، "ئه‌ردۆغان داوای له‌ عه‌بدوڵا گول  كردووه‌، بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كاری سیاسی، له‌به‌رانبه‌ردا سیسته‌می وڵات بكه‌نه‌وه‌ په‌رله‌مانی،  گول ببێت‌ به‌ كاندیدی ئاكپارتی، خۆشی وه‌ك سه‌رۆكی حزب ده‌مێنێته‌وه.‌"

له‌به‌رانبه‌ردا عه‌بدوڵا گول ئه‌و داوایه‌ی ره‌تكردۆته‌وه‌، ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌، "گول هه‌رگیز هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان ناكات، به‌ڵێنیشی نه‌داوه‌، لێپرسینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان و ده‌ورووبه‌ره‌كه‌ی نه‌كات"

سه‌باره‌ت به‌ داهاتووی سه‌رۆكی پێشووی توركیا، ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، "دوای رۆیشتنی ئه‌رۆدغان له ‌ده‌سه‌ڵات گول جارێكی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ گۆڕه‌پانی سیاسی".

عه‌بدوڵا گول سه‌رۆك كۆماری پێشووی توركیا، یه‌كێك بوو له‌ دامه‌زرێنه‌رانی ئاكاپارتی، دواتر به‌هۆی ناكۆكییه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك توركیا كۆماری ئێستای توركیا له‌و حزبه‌ دووركه‌وته‌وه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین